هێزه سه‌ربازیه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانستان سه‌ربازێکی ئه‌فغانیان کوشتووه که هه‌وڵی کوشتنی ئه‌ندامانی ناتۆی دابوو له بنکه‌یه‌کی له‌شکریی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان.
ده‌مڕاستێکی ناتۆ ده‌ڵێت هیچ سه‌ربازێکی ناتۆ نه‌کوژراوه له‌و هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه‌دا له هه‌رێمی لاگمان، به‌ڵام باسی له‌وه نه‌کرد ئه‌گه‌ر که‌س بریندار بووه یان نا.
ئه‌م ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆ دووه‌مین هێرشه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌لایه‌ن سه‌ربازی ئه‌فغانیه‌وه بۆسه‌ر سه‌ربازه بیانیه‌کان. ناتۆ ده‌ڵێت ڕۆژی 3 شه‌ممه دوو چه‌کدار به جل و به‌رگی له‌شکری نیشتیمانی ئه‌فغانیه‌وه سه‌ربازێکی ناتۆیان کوشتووه.
تا ئێستا له‌مساڵدا به‌لانی که‌م 25 هێرش به جل و به‌رگی له‌شکریی ئه‌فغانیه‌وه کراونه‌ته سه‌ر هێزه بیانیه‌کان و ئه‌و هێرشانه‌ش زیانی گیانی هه‌بووه بۆ سه‌ربازه بیانیه‌کان که سه‌ربازه‌کانی له‌شکری ئه‌فغانستان یان یاخیبوان به به‌رگی سه‌وز و شینی له‌شکری ئه‌فغانستانه‌وه ده‌یکه‌ن.