له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هێشتا چاره‌سه‌ری کێشه سیاسیه‌کانی عێراق نه‌کراون و هه‌وڵ بۆ چاکسازی ده‌درێت به‌ڵام خه‌ڵک دووچاری بێهیواییه‌ک هاتوون له‌وه‌ی ڕیفۆرم له وڵاته‌که‌یاندا بکرێت.
دکتۆر سیروان ئه‌حمه‌د قادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی عێراق خۆیان نایانه‌وێت چاکسازی بکه‌ن چونکه ئه‌م ڕه‌وشه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه و هیچ ئاگاداری ڕه‌وشی گشتی وڵاته‌که نین.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر سیروان ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ڕه‌وشه‌ی وڵاته‌که‌دا ڕێبه‌رانی عێراق نه‌یانتوانیوه خۆیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه له‌وه‌ی ئایا به‌ڕاستی عێراقین یان نا.
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت مالیکی که ئێستا هه‌موو شتێکی به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌ڵام ڕاست ناکات له‌وه‌ی ڕیفۆرم له عێراقدا بکات و خزمه‌تگوزاریه بنچینه‌ییه‌کان بۆ وڵاتیانی عێراقی دابین بکات چونکه وه‌ک دکتۆر سیروان ده‌ڵێت "به‌رنامه‌ی وڵاتێکی تری پێیه و جێبه‌جێی ده‌کات"