شه‌ڕ له شاری حه‌ڵه‌ب به‌رده‌وامه و به‌لای زۆرێک له چاودێرانه‌وه ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕه گه‌وره‌یه‌ی نێوان سه‌رهه‌ڵداوانی گه‌لی سوریا و هێزه ئاسایشیه‌کانی حکومه‌تی وڵاته‌که یه‌کلایی که‌ره‌وه ده‌بێت بۆ ئاینده‌ی وڵاته‌که.
جوداوه‌بووه‌کان له له‌شکری سوریا که ئێستا پێیان ده‌گوترێت له‌شکری ئازادی سوریا وه‌ک باڵی چه‌کداری ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه کار ده‌که‌ن بۆ تێک‌شکاندن و له‌کارخستنی دامه‌زراوه سه‌ربازیه‌کانی له سوریادا داکۆکی له به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ده‌که‌ن.
له‌شکری ئازادی سوریا له پێشه‌نگی شه‌ڕی حه‌ڵه‌بدایه و وه‌ک کۆڵۆنێڵ ڕیاز ئه‌سعه‌د ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که سه‌ربازه‌کانی ئه‌م له‌شکره ئازاده ته‌نها چه‌کی سوکیان پێیه، به‌ڵام توانیویانه له شه‌ڕی حه‌ڵه‌بدا پێشڕه‌وی بکه‌ن.
سه‌رکرده‌ی له‌شکری ئازادی سوریا ده‌ڵێت، ڕه‌وشه‌که له شاری حه‌ڵه‌ب له بارێکی باشدایه وێڕای کۆکردنه‌وه‌ی هێزیش له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه تا کۆنترۆڵی ته‌واوی خۆی بسه‌پێنێته‌وه به‌سه‌ر شاره‌که‌دا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌ددا، له‌شکری ئازادی سوریا توانیویه‌تی له‌م دوو بۆ سێ ڕۆژه‌ی ڕابردوودا زیانێکی زۆر له له‌شکری سوریا بدات، ڕێگه نه‌درێت هه‌نگاوێکیش بێنه پێشه‌وه.
کۆلۆنێڵ ڕیاز ئه‌سعه‌د ده‌ڵێت، له‌شکری ئازادی سوریا هه‌وڵ و کۆششێکی بێ‌وچان ده‌دات بۆ کۆنترۆڵ کردنی شاری حه‌ڵه‌ب، به‌ڵام که‌می که‌ره‌سته و که‌ل و په‌لی له‌شکری پێویست بۆ ئه‌م شه‌ڕه گه‌وره‌یه وه‌های کردووه بڕێک دواکه‌وتن هه‌بێت له پێکانی ئامانجی کۆتایی شه‌ڕه‌که‌دا. به‌ڵام ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و سه‌ختیانه‌ی ڕووبه‌ڕووی له‌شکری ئازادی سوریا ده‌بنه‌وه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌کان توانیویانه فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی جۆری میک 21 بخه‌نه خوارێ، له کاژمێر شه‌شی سه‌رله‌به‌یانی به‌کاتی سوریا، بێ له‌وه‌ش دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینیش توانراوه هێرش بکریته سه‌ر باڵه‌خانه‌کانی ئێستگه‌ی شاری حه‌ڵه‌ب.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن له‌م شه‌ڕه‌ی حه‌ڵه‌بدا له‌شکری ئازادی سوریا ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی که‌می خۆراک و خوارده‌مه‌نی ده‌بێته‌وه به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی هێزه ئاسایشیه‌کانی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د خستویانه‌ته سه‌ر شاری حه‌ڵه‌ب، وه‌ک هه‌وڵێک بۆ شکست پێهینانی له‌شکری ئازادی سوریا.
کۆلۆنێڵ ڕیاز ئه‌سعه‌د ده‌ڵێت بێ هیچ گومانێک له‌به‌ر که‌می پێداویستیه‌کان کێشه‌ی خۆراک هه‌یه و شتێکه ناتوانرێت نکوڵی لێبکرێت، به تایبه‌تیش به هۆی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی له‌سه‌ر حه‌ڵه‌ب دانراوه، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت له‌شکره‌که‌ی پشودرێژه و بڕوای به ئازادی وڵاته‌که هه‌یه، بۆیه که‌می خۆراک نابێته‌ته‌گه‌ره‌یه‌کی گه‌وره له‌به‌رده‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیدا، هه‌رچه‌نده تا ئێستاش هیچ یارمه‌تیه‌کیان نه‌دراوه چ له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی یان عه‌ره‌بی.
ده‌ڵێت هیچ کۆمه‌کێکی عه‌ره‌بی یان بیانیان پێنه‌گه‌یشتوه و ده‌شڵێت هیواداره وڵاتان ئه‌و په‌یمانانه‌ی داویانه بۆ کۆمه‌ککردنی شۆڕشی گه‌لی سوریا به زوویی به‌جێی بگه‌یه‌نن، تا شۆڕشگێڕان بتوانن سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنن له‌م شه‌ڕه‌دا و هه‌روه‌هاش ڕووخاندنی ڕژیمی سوریا به شێوه‌یه‌کی خێراتر.
کۆلۆنێڵ ئه‌سعه‌د ده‌ڵێت ئه‌نجامه‌کانی شه‌ڕی حه‌ڵه‌ب گرنگی خۆیان ده‌بێت له سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریادا به‌ڵام یه‌کلاییکه‌ره‌وه نابێت بۆ ته‌واوی قه‌یرانی سوریا، وه ده‌شڵێت بۆ له‌شکری ئازادی سوریا شاری حه‌ڵه‌ب، وه‌ک شاری به‌نگازی لیبیایه وه ده‌ڵێت که‌وتنی شاری حه‌ڵه‌ب یانی داڕمانی وره‌ی ته‌واوی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ڕژێمی سوریا و گۆڕانکارییه‌کی بنچینه‌یی ده‌بێت له ئاڕاسته‌ی شه‌ڕه‌کان و ده‌بێته مایه‌ی گۆڕانکاری خێرا له هاوکێشه سه‌رکیه‌کانی سوریادا و ئه‌وکاته‌ش شه‌ڕی سه‌ره‌کی له‌شکری ئازادی سوریا ده‌گوێزرێته‌وه بۆ دیمه‌شق و شه‌ڕی یه‌کلاییکه‌ره‌وه‌ش له دیمه‌شقی پایته‌خت ده‌بێت.
کۆلۆنێڵ ڕیاز ئه‌سعه‌د ده‌شڵێت زۆرێک له دانیشتوانی سیڤیڵی شاره‌که شاری حه‌ڵه‌بیان جێهێشتوه و ڕووه‌و تورکیا یان گونده دووره‌کانی ناوچه‌که ڕۆیشتوون و ئه‌وانه‌ی که له ناو سوریادان له لایه‌ن ڕژێمی سوریاوه ده‌یان جۆری پێشێلکارییان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت.
سه‌رکرده‌ی له‌شکری ئازادی سوریا ئه‌و هه‌واڵانه‌ش پشتڕاست ده‌کاته‌وه که هێزه ئاسایشیه‌کانی حکومه‌تی سوریا، چه‌کداری پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ته‌نانه‌ت ئه‌فسه‌ری ڕوسیاییشیان له‌گه‌ڵدایه و ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت پسپۆڕی له‌شکریی ڕوسیایی و ئێرانیش له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌تی سوریادان، هه‌ربۆیه‌ش له‌لایه‌ن ئۆپزسیۆنی سوریاوه ڕووسه‌کان و ئێرانیه‌کانیش به هۆکاری مانه‌وه‌ی ڕژێمی سوریا داده‌نرێن به‌هۆی ئه‌و پشتیوانیه به‌هێزه‌ی بۆ حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د دابینیان کردووه.
هه‌ر له‌پاش په‌سه‌ندکردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ( که مه‌رج نییه جێبه‌جێبکرێت) بۆ ئیدانه‌کردنی به‌کارهێنانی چه‌کی قورس له لایه‌ن سوریاوه دژ به سه‌رهه‌ڵداوان، و هه‌روه‌هاش لۆمه کردنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش که نه‌یتوانیوه تا ئێستا بڕیار له‌سه‌ر قه‌یرانی سوریا بدات باڵیۆزی ڕووسیا له ی‌و ئێن گوتوویه‌تی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هیچ یارمه‌تیده‌ر نابێت له چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریادا.