Accessibility links

زیاتر لە 14 هەزار کەس لە موسڵ بەهۆى کردەوە تیرۆرستی و سەربازیـیەکان کەم ئەندام بوون


ژمارەى کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبه‌تیـیەکان بۆ 16500 کەس بەرز بووه‌ته‌وه‌ کە زۆربەیان لە دواى پرۆسەى ئازادکردنى عێراق لە ساڵى 2003 و بەهۆى کردەوە تیرۆرستى و کردەوە سەربازیـیەکان دووچاری بوون.
پارێزگا و هەردوو فەرمانگه‌ى تەندروستى و چاودێرى کۆمەڵایەتى دواى ئەنجامدانى سەر ژمێریـیەک دەرکەوت ئێستا زیاتر لە 16500 کەم ئەندام و خاوەن پێداویستى تایبەتى هەن کە بە ڕێژەى 90% یان لە دواى ساڵى 2003 و بەهۆى کردەوە تیرۆرستى و سەربازیەکانەوە بووە بەجۆرێک لە پێش پرۆسەى ئازادکردنى عێراق ژمارەکە تەنها 2800 کەم ئەندام هەبوون، بەڵام ئێستا ژمارەکە بۆ 16500 کەس بەرز بووه‌تەوە.
بۆ ئەو مەبەستەو دۆزینەوەى رێگاچارەیەک و یارمەتیدانیان ژورێکى عەمەلیاتى هاوبەش پێکهێنرا.
XS
SM
MD
LG