حکومه‌تی عێراقی چه‌ند یه‌که‌یه‌کی له‌شکریی ڕه‌وانه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت ناوچه سنوریه‌کان ده‌کات له‌گه‌ڵ سوریادا و هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانیش ڕێگرییان لێده‌که‌ن.
ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت کورد نیگه‌رانی هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌ی له شارۆچکه‌ی زوممار هاتۆته ئاراوه و له‌شکری عێراق ده‌خوازێت بچێته ئه‌و ناوچانه‌ی له ساڵی 2003 وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی لێیه و ده‌شڵێت پێده‌چێت حکومه‌تی عێراق مه‌به‌ستی تری هه‌بێت.
موئه‌یه‌د ته‌یب تاهیر ئاماژه‌ش به هاوهه‌ڵوێستی ته‌واوی لایه‌نه‌کانی هاوبه‌ندی لایه‌نه کوردستانیه‌کان ده‌کات له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی عێراق.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به پڕۆژه چاکسازیه‌که‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی، ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت ئه‌و پڕۆژه‌یه له ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانیشدا کێشه‌ی دروستکردووه و ده‌شڵێت له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و چاکسازییانه‌ی باس ده‌کرێن بێجگه له نانه‌وه‌ی هه‌ڵایه‌ک له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا هیچ شتێکی تر نییه.