دوو لیوای سه‌ر به فرقه‌ی دوازده‌ی سوپای عێراق به چه‌کی قورسی وه‌ک تانک و تۆپ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌کانی زومار و فیشخابور له‌سه‌ر سـنووری عێراق – سوریا له ڕۆژئاوای شـاری موسڵ ده‌کرێن.
هاوکات هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ش ڕێـگریـیان لێکردوون و له ئێسـتادا هه‌ردوو هێز له ڕووبه‌ڕووی یه‌کتری وه‌سـتاونه‌ته‌وه.
حه‌سه‌ن خه‌لوق به‌رپـرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموکراتی کوردسـتان له زومار بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت مه‌به‌ست له هاتنی ئه‌و هێزه داگیرکردنی ناوچه‌که و ده‌رکردنی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌یه له‌وێ، به‌ڵام ده‌ڵێت ته‌واوی هاوڵاتیـیانی ناوچه‌که شـان به شـانی هێزی پـێشـمه‌رگه چه‌کیان هه‌ڵگرتووه و له ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ک.
ده‌شڵێت هه‌ردوو لیوای 7 و 8 له ناسریـیه‌وه هاتوون که سه‌ر به فرقه (الذهبیة) یه‌ن ئه‌وه‌ی سه‌ر به مالیکیـیه و مه‌رامیانه ناوچه‌که داگیربکه‌ن هه‌ر له ڕه‌بیعه‌وه هه‌تا فیشخابور.
له لایه‌کی دیکه‌وه و له لێـدوانێـکیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا لیوا جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پـێشـمه‌رگه هاتنی ئه‌و هێزه به سـنوور به‌زاندن ناوده‌بات و ده‌ڵێت له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و عه‌ملیاتی موسڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که: