جه‌نه‌ڕاڵ ڕۆبه‌رت مود سه‌رۆکی پـێشووی تیمی چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی له سوریا ده‌ڵێت ڕووخاندنی حکومه‌تی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌سه‌د ته‌نها مه‌سه‌له‌ی کاته.
جه‌نه‌ڕاڵی نه‌رویژی که له 19 ی مانگی حه‌وته‌وه دیمه‌شقی جێهێشتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له لێـدوانیدا بۆ ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز گوتی حکومه‌تی سوریا به بێ ئه‌ندازه هێز له دژی خه‌ڵـکی سیڤیل به‌کارده‌هێنێت، وه ئه‌وه‌ش وه‌ها ده‌کات خه‌ڵـکی زیاتر دژایه‌تی بکه‌ن.
جه‌نه‌ڕاڵ مود ده‌ڵێت" هه‌موو جارێـک کاتێـک حکومه‌ت 15 که‌س له گوندێـکدا ده‌کوژێت، ئه‌وا 500 که‌سی دیکه ده‌چنه پاڵ ئۆپـۆزسیۆنه‌وه و نزیکه‌ی 100 که‌سیان چه‌ک له دژی هه‌ڵده‌گرن."
به‌ڵام جه‌نه‌ڕاڵ مود گوتیشی به‌شـار ئه‌سه‌د به لایه‌نی که‌م هه‌تا ماوه‌یه‌کی دیکه‌ش ده‌مێنێته‌وه، چونکه خاوه‌نی لهشـکرێـکی به‌هێزه که ده‌توانێت له هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن بـیـپارێزێت.
جێی ئاماژه‌یه جه‌نه‌ڕاڵ ڕۆبه‌رت مود بۆ ماوه‌ی 90 ڕۆژ له سوریا سه‌رۆکایه‌تی تیمێـکی 300 که‌سی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ده‌کرد که له نزیکه‌وه ئاگاداری ڕه‌وشه‌که بوون.