سه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کورد له سوریا تۆمه‌ته‌کانی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی ڕه‌تکرده‌وه که گوتبوی ده‌سـتگردنی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سوریا کارێـکه له دژی تورکیایه.
له‌و باره‌یه‌وه سـاڵح موسلم محه‌مه‌د بۆ ڕادیۆی سه‌وا ڕاگه‌یاند که‌وا پارته‌که‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ک بۆ ڕژێمی سوریا کار ناکات و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی سوریا هه‌ڵوێست و سـتراتیژیـیه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه.
سـاڵح موسلم له درێژه‌ی لێـدوانه‌که‌یدا گوتی پارته‌که‌ی هه‌وڵ ده‌دات مه‌سه‌له‌ی کوردی له سوریا به شێوه‌یه‌کی ئاشـتی و دیموکراتیـیانه له چوارچێوه‌ی سوریادا چاره‌سه‌ربکرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئێسـتادا بیری لێـده‌کاته‌وه ته‌نها پاراستنی گه‌له‌که‌یه‌تی.
جێی ئاماژه‌یه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له چاوپـێـکه‌وتنێـکی ته‌له‌فیزیۆنیدا گوتبووی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سوریای ڕاده‌سـتی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد کردووه، بۆیه تورکیا هه‌ر کاتێـک به پـێویستی بزانێت مافی خۆیه‌تی کاردانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌بێت.