سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی خۆش نابێت له‌وه‌ی هه‌رێمی کوردی له سوریا پـێـکبهێنرێت.
ئه‌م لێـدوانه‌ی ئه‌ردۆگان پاش ئه‌و هه‌واڵانه دێت که ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد و پارتی یه‌کێتی دیموکراتێک (په‌یه‌ده) ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر 5 شـارۆچکه‌ی کوردی له باکوری سوریا.
ئه‌ردۆگان دوێنێ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی وڵاته‌که‌ی گوتی " ڕژێمی به‌شـار ئه‌سه‌د ڕێگه‌ی داوه ڕێـکخراوێـکی کوردی تێرۆرست ده‌ست به‌سه‌ر 5 ناوچه‌دا بگرێت". گوتیشی ئه‌م کاره به ڕوونی دیاره له دژی تورکیایه، بۆیه بێ گومان کاردانه‌وه له به‌رامبه‌ری ده‌بێت. هه‌روه‌ها باسی له‌وه کرد که‌وا وێنه‌ی ڕابه‌ری په‌که‌که عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان به‌رزکراوه‌ته‌وه.
ئه‌ردۆگان له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی له‌شـکر و حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی له نزیکه‌وه چاودێری ڕه‌وشه‌که ده‌که‌ن.
به‌پـێی شـاره‌زایان تورکیا مه‌ترسی هه‌یه له‌وه‌ی ناوچه‌یه‌کیش له ناو سوریادا بـبێته په‌ناگه‌یه‌ک بۆ سه‌رهه‌ڵـداوانی کوردی تورکیا.