ئان سان سوچی ڕابه‌ری ئۆپۆزسیۆنی بورمی له یه‌که‌م وته‌یدا له په‌رله‌مان داوای‌کرد یاساکانی وڵات مافه‌کانی نه‌ژاده که‌مینه‌کان بپارێزێت.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی له وته‌که‌یدا داوای مافی یه‌کسانی بۆ سه‌رجه‌م گروپه نه‌ژادیـیه‌کان کرد، وه‌ک به‌شێک له گواستنه‌وه‌ی بورما به‌ره‌و دیموکراسی، گوتیشی بۆ ئه‌وه‌ی ببینه وڵاتێکی ته‌واو یه‌گرتوو و هه‌روه‌ها به گیانێـکی تاباییهوه و مافی یه‌کسان و ڕێزگرتن له به‌رامبه‌ر، داوا له هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌که‌م وتووێژ له‌سه‌ر داڕشتنی ئه‌و یاسایانه بکه‌ن که پارێزگاری له یه‌کسانی مافی که‌مینه‌کان ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی گوتنه خانم ئان سان سوچی له ده‌مێکی پـێشوهختی ئه‌مساڵدا بۆ په‌رله‌مانی بورمی هه‌ڵبژێردرا و قۆناغێکی نوێ له خه‌باتی درێژده‌می دێنێته گۆڕێ بۆ هێنانی دیموکراسی بۆ وڵاته‌که‌ی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو نزیکه‌ی 15 ساڵ له ده‌ستبه‌سه‌ری له ماڵه‌که‌یدا له ژێر حکومڕانی له‌شکری بورمیدای به‌سه‌ربرد.
پارته‌که‌ی خانم سان سوچی پارتی کۆمکاری نیشتیمانی بۆ دیموکراسی هه‌نووکه پارتێکی سه‌ره‌کی سیاسیه له بورمادا، ئه‌مه‌ش دوای هه‌ڵبژاردنی گرنگی مانگی 4 ی ئه‌مساڵ و هه‌روه‌ها گۆڕانکاری گشتگیر ، ئه‌وه‌ی له ئاکامی حکومه‌تی نوێی سیڤیلی هاتنه ئاراوه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئان سان سوچی له ڕابردووش‌دا داکۆکی له که‌مینه نه‌ژادیـیه‌کان کردبوو، له‌وانه که‌مینه‌کانی وه‌ک " شان و کارین وهه‌روه‌ها کاچن.