وێنه و زانیاریـیه‌کانی سێ سه‌ته‌لایتی ئاسمانی ئه‌وه پیشان ده‌ده‌ن که پارچه به‌سته‌ڵه‌کێکێ گه‌وره‌ی ناوچه‌ی گرین‌لاند، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا به حاڵه‌تێکی توانه‌وه‌ی نائاسایـیدا رۆیشـتووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی ناسای وڵای ئاسمانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت وێنه سه‌ته‌لایتیه‌کان ئه‌و ده‌رده‌خه‌ن که له سه‌دا 40 ی ئه‌و پارچه به‌سته‌ڵه‌که له 8 ی ئه‌م مانگه‌دا توانه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه و 4 رۆژ دواتر خێرایی توانه‌وه‌که‌ی بووه‌ته له سه‌دا 97 .
ئه‌وه‌ی شایه‌نی گوتنه توانه‌وه‌ی ئه‌م به‌سته‌ڵه‌که گه‌ره‌ترین پارچه‌یه که له ماوه‌ی پتر له 30 ساڵدا وێنه‌کانی سه‌ته‌لایتی تۆمارکردبێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه زانایه‌ک له کۆلێژی دار‌ت ماوث له ستانی نیوهامپشه‌ری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له ساڵی 1889 وه توانه‌وی به‌رچاوی هاوشێوه‌ی ئه‌م جاره رووی نه‌داوه.
هاوکات ئاژانسی ناسای ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێت توانه‌وه‌ی ئه‌م به‌سته‌ڵه‌که هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌پۆله گه‌رما نائاساییه‌ی به لوتکه‌ی گه‌رما ده‌ناسرێت و له رۆژی 11 ئه‌م مانگه‌دا به سه‌ر ناوچه‌ی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌که‌وه مایه‌وه و دواتریش بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ مایه‌وه.
هه‌روه‌ها زانایان ده‌ڵێن ئه‌وان ناتوانن ئه‌و هۆکاره ده‌ستنیشان بکه‌ن که ئایا ئه‌م تواندنه‌وه‌یه‌ی ئه‌م پارچه مه‌زنه له‌و به‌سته‌ڵه‌که ، ڕووداوێکی سرووشتیه یان له ئه‌نجامی گۆڕانی که‌ش‌وهه‌وای جیهانیـیه، ئه‌وه‌ی مرۆڤ هۆکاریه‌تی.