وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به حکومه‌تی سوریای گوتووه هه‌ڕه‌شه‌کردن به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی جێگه‌ی قبوڵ نیـیه، ئه‌مه‌ش توندترین هه‌ڵوێستی ڕووسیایه له دژی سوریا له‌وه‌تای 17 مانگه ڕاپه‌ڕین ده‌سـتیپـێـکردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیادا له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی میخائیل بۆ‌گدانۆڤ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ باڵیۆزی سوریا له مۆسکۆ کۆبووه‌ته‌وه و به ڕوون و ئاشـکرایی پـێی گوتووه هه‌رچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بکرێت بۆ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی، ئه‌وا له لایه‌ن ڕووسیاوه جێگه‌ی قبوڵ نیـیه.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی دووشه‌ممه جیهاد ئه‌لمه‌قدسی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا دانی نا به‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی چه‌کی کیمیاوی هه‌یه و له دژی ئۆپـۆزسیۆن به‌کاری ناهێنێت، به‌ڵام ڕه‌نگه له دژی هێزی ده‌ره‌کی په‌نابه‌رێت بۆ به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره چه‌که.