کۆمه‌ڵێـکی سه‌ر به ئه‌لقاعیده به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ناو عێراق ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی خوێناوی‌ترین هێرشبوون له ماوه‌ی زیاتر له دوو سـاڵدا له‌و وڵاته‌دا ڕووبده‌ن.
کۆمه‌ڵی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق له به‌یانـنامه‌یه‌کیدا که له‌سه‌ر چه‌ند ماڵپه‌ڕێـکی جیهادی بڵاوکرایه‌وه، گوتوویه‌تی ئه‌و له پـشت ئه‌و هێرشانه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه بووه، ئه‌وانه‌ی به لایه‌نی که‌م 15 شـار و شـارۆچکه‌ی گرته‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 115 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 200 که‌سی دیکه.
هێرشه‌کان پاش چه‌ند ڕۆژێـک ڕوویاندا له‌وه‌ی که‌سێـک له تۆمارکراوه‌یه‌کی ده‌نگیدا خۆی به ڕابه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق ناساندبوو و گوتبووی قۆناغێـکی نوێ ده‌سـتپـێـده‌کات و نه‌خشه‌یان داڕشـتووه بۆ ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵێـک هێرش.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه پـێشـتریش ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق به‌رپـرسیارێتی خۆی له کۆمه‌ڵێـک هێرشی دیکه ڕاگه‌یاند که له مانگی شه‌شدا ئه‌نجامی دابوون و له ئاکامدا 72 که‌س کوژران.