تورکیا ده‌ڵێت قونسوڵی خۆی له شاری حه‌له‌ب له سوریا کشانۆته‌وه که له‌وێ هێزه‌کانی حکومه‌ت به‌ره‌نگاری هێزه‌کانی ئۆپۆزسێۆن بوونه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌ستێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گوتی ئه‌و دیپـلۆماته‌ی له ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌یشتۆته‌وه تورکیا، به‌ڵام هێشتا ڕوون نیـیه تا که‌ی له‌وێ ده‌مێنێته‌وه.
جێی باسه له مانگی سێ‌دا تورکیا باڵیۆزخانه‌ی خۆی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا داخست و باڵیۆزه‌که‌ی کشانه‌وه له‌و ده‌مه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی هه‌ردوو وڵاته‌که ئاڵۆزبوون له ئاکامی سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی ڕژیمی سوریا بۆ ڕاپه‌ڕینی وڵاته‌که، به‌ڵام قونسوڵخانه‌ی حه‌له‌ب به‌کراوه‌یی مابووه.
تورکیا بۆته ڕه‌خنه‌گرێکی توندی سوریا و په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌که ته‌نانه‌ت ئاڵۆزتر بوون له مانگی ڕابردوودا دوای ئه‌وه‌ی سوریا فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی تورکیای خسته خواره‌وه.