سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهو ده‌ڵێت مه‌ترسی گه‌وره‌ی وڵاته‌که‌ی له ڕه‌وشی ئێسـتای سوریا ئه‌وه‌یه بێ سه‌روبه‌ری ئه‌و وڵاته بگرێته‌وه و چه‌که کیمیاویـیه‌کانی بکه‌وێته ده‌سـتی دوژمنانی ئیسرائیله‌وه.
نه‌تانیاهو ئه‌م نیگهرانیـیهی وڵاته‌که‌ی له میانه‌ی دوو چاوپـێـکهوتندا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی فۆکس نیوز و CBS ی ئه‌مه‌ریکی ئاشـکراکرد.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ئایندهی ڕژێمی سوریا گوتی" له‌و بڕوایه‌دام ئه‌و ڕژێمه ده‌ڕوات، ئێدی نازام چه‌ند ڕۆژێـکی دیکه یان چه‌ند هه‌فته یاخود مانگی دیکه ده‌بێت، به‌ڵام بڕوا ناکه‌م بمێنێته‌وه."
جێی ئاماژه‌یه ئێهود باراک وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ڕۆژی هه‌ینی گوتی وڵاته‌که‌ی تاووتوێی کرداری له‌شـکری ده‌کات ئه‌گه‌ر پـێوست بکات ئه‌نجامی بدات بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وه‌ی موشه‌ک و چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا نه‌که‌وێته ده‌سـتی حزبوڵڵای لوبنانه‌وه.