ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه سێ ته‌قینه‌وه‌ی جودا له شـارۆچکه‌ی مه‌حمودیـیه‌ی باشوری به‌غدا ڕوویاندا و له ئاکامدا 11 که‌س کوژران و 38 که‌سی دیکه برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌کان به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ئه‌نجامدرابوون. سه‌ره‌تا یه‌کێـکیان له پارکێـکی ڕاگرتنی ئۆتۆمبیل‌دا ته‌قێنراوه‌ته‌وه و پاشـان که هێزه‌کانی ئاسایش و پـۆلیس گه‌یشـتوونه‌ته شوێنه‌که ئۆتۆمبیلی دووه‌م ته‌قێنراوه‌ته‌وه، دواتر ئۆتۆمبیلی سێـیه‌م لای بنکه‌ی پـۆلیسی شـارۆچکه‌که ته‌قیوه‌ته‌وه.
له نێو کوژراو برینداره‌کاندا ژماره‌یه‌ک له پـۆلیس هه‌ن.
هاوکات له لایه‌کی دیکه‌وه له بازاڕی ته‌ئمیمی شـارۆچکه‌ی مه‌دائن هه‌ر له باشوری به‌غدا 3 بۆمبی لاڕێ ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا 6 که‌س کوژراون و 13 که‌سی دیکه برینداربوون.