هه‌میشه کێشه له بن نه‌هاتووه‌کانی عێراق له هه‌ڵکشان و داکشاندایه، به شێوه‌یه‌ک له هه‌ر قۆناغێکی جیای ئه‌م ئاڵۆزیه ده‌ستکرد و خۆڕسکانهدا، هاوکێشه‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌کان دێنه گۆڕین و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان جا ئایا تاکه که‌سی بن یان گشتی بن ، ئه‌وا دۆسته‌کانی دوێنێ ده‌که‌نه نه‌یارانی ئه‌مڕۆ و ڕکابه‌ره سه‌ر سه‌خته‌کانی دوێنێش ده‌بنه میوانه نه‌رم و نیانه‌کانی ئێستا.
ڕاسته که گوتراوه له سیاسه‌تدا نه دۆست و نه دوژمنی هه‌میشه‌یی هه‌ن، به‌ڵام ناشکرێت له سیاسه‌تدا به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و زه‌مینه‌ی هاوبه‌ش جا له هه‌ر ئاستێک‌دا بن فه‌رامۆش بکرێن.
ده‌یان پرسیار هه‌ن پێویسته بکرێن، له‌وانه، ئایا له مانگی 12 ی ڕابردووه‌وه کاتێک ناکۆکیه‌کانی نێوان سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و حکومه‌تی نێوه‌ندی وڵاته‌که که له که‌سی نوری ئه‌لمالیکیدا خۆی ده‌بینێته‌وه، ڕووه‌و قوڵبونه‌وه‌یه‌کی ترسناک و دژوار بوونه‌وه، ده‌زانرا به چ ئاقارێکدا ده‌ڕوات؟ یانیش ئایا دڵنیایی هه‌بوو له‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه له‌ده‌ست ده‌رناچێت و ده‌توانرێت به کۆنترۆڵکراوی بمێنێته‌وه و به‌ره‌نجامه‌که‌شی له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت؟
پرسیار گه‌لێکی زۆر هه‌ن و به‌رده‌وام بۆ به‌ده‌ستهێنانی وه‌ڵام له‌ناو ته‌وژمی ڕه‌شه‌بای گه‌رمی ئه‌م ئاڵۆزیانه‌دا شه‌ن و که‌و ده‌کرێن و هێشتاش دیار نییه ئایا ته‌وژمه‌که هێنده به‌هێزه وه‌ڵامه‌کانیش له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات؟
ئه‌و ناکۆکی و ئاڵۆزیانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدادا هه‌ن وایکرد نه‌یارانی دوێنێی کورد له عێراقدا له پایته‌ختی هه‌رێم کۆببنه‌وه و هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ ئێستا خۆیان بکه‌ونه سه‌نگه‌ر لێدان و به سه‌نگه‌ری هاوبه‌شی عێراقیه‌کان دژی تاکڕه‌ویه‌کانی نوری ئه‌لمالیکی ناودێری بکه‌ن.
له‌م ناکۆکیانه و له قوڵبونه‌وه‌ی گرژیه‌کاندا کورده‌کان چی‌یان ده‌سته‌به‌ر کرد؟
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه تۆفیق ئه‌حمه‌د عه‌بدول ده‌ڵێت به‌ر له‌وه‌ی باس له ده‌ستکه‌وته‌کان یان زیانه‌کان بکرێن پێویسته پێداچونه‌وه‌یه‌ک بکرێت به‌و شێوازه‌ی لایه‌نی کوردی پێی چووه ناو شه‌ڕی حکومه‌تی نێوه‌نده‌وه.
تۆفیق عه‌بدول ده‌شڵێت، ئه‌م شه‌ڕه له‌گه‌ڵ به‌غدادا شتێکی نوێ نییه و به‌ڵکو درێژه‌ی شه‌ڕی ده‌یان ساڵه‌ی کوردی عێراقه له‌گه‌ڵ نێوه‌نددا، به‌ڵام به شێوازێکی جیاتر، هه‌ر بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت ڕه‌وایی خۆی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانێتیه‌کان و هاوبه‌ندیه‌کانی کورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری عێراقدا وه‌ک مه‌سعود عه‌بدولخالق، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ستاندارد ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه به‌هۆی ئالۆزیه‌کی وه‌هاوه که هه‌بوو پێویست به‌وه بکات ئاڵوگۆڕی تیادا بکرێن.
ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود عه‌بدولخالق ده‌شڵێت، هیواداره ئه‌م ناکۆکیانه‌ی ئێستای هه‌رێم و به‌غدا نه‌بنه مایه‌ی هێنانه ئارای هاوپه‌یمانێتیه‌کی نوێ، که دواتر به زیانێکی گه‌وره‌تر بشکێته‌وه به‌سه‌ر خواسته‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کدا که ئه‌نفال و کیمیاباران کراوه.
به‌لای ئه‌مین فه‌ره‌ج، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین، هێشتا سیماکانی چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی عێراق ده‌رنه‌که‌وتوون ، هه‌رچه‌نده هه‌ندێک کرانه‌وه و گۆڕانکاری به‌دی ده‌کرێن له ژینگه‌ی سیاسی عێراقدا، بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت هێشتا زووه هه‌ڵسه‌نگاندن و مه‌زه‌نده‌کردنی باری ئه‌رێنی و نه‌رێنی بۆ به‌ره‌نجامه‌کانی بکرێن، به‌ڵام ده‌شڵێت پێده‌چێت لایه‌نی کوردستانی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م بێت له ته‌واوی مه‌سه‌له‌کاندا.
زۆر جار ئه‌وه‌مان به‌رگوێ که‌وتووه که ده‌گوترا له ساڵی 2003 وه کورد له عێراقدا به‌شێکن له چاره‌سه‌ر نه‌ک به‌شێک له کێشه‌کان، به‌ڵام ئه‌مین فه‌ره‌ج پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان ده‌ڵێت ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی تری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد بووه، چونکه له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه کورد کێشه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ نێوه‌نددا.
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ له عێراق، ماڵپه‌ڕی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که‌یان کردۆته سه‌رچاوه بۆ هه‌واڵی ئه‌و نامه‌یه‌ی براک ئۆباما، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقی ناردووه. ئه‌م نامه‌یه وه‌ک باسکراوه وه‌ڵامی نامه‌یه‌کی مالیکی بووه بۆ ئۆباما له‌سه‌ر کارکردنی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و له ناوچه جێناکۆکه‌کاندا، وه تیایدا هاتووه سه‌رۆکی ئه‌مریکا پشتیوانی له دیدوبۆچونه‌کانی حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق ده‌کات.
هاوکاتی هه‌روادێ و قوڵبونه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانی نێوان لایه‌نی کوردی و نێوه‌ند له به‌غدا کاردانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆ به‌دی نه‌کرا و هه‌ستیشی پێنه‌کرا له شه‌قامی کوردی‌دا.
هۆگر چه‌تۆ، ڕێکخه‌ری تۆڕی شهمس له عێراق به به‌رنامه‌ی پانۆراما ی گووت دوو هۆکار هه‌ن بۆ نه‌بوونی کاردانه‌وه‌ی شه‌قام له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
به‌ڕێز چه‌تۆ ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌م قه‌یرانه وایکردووه نوری ئه‌لمالیکی لاواز بکات، به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌و لاوازبوونه‌ی مالیکی واینه‌کردووه واز له هه‌وڵه‌کانی خۆی بێنێت.
زۆرێک له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان ده‌بوایه لایه‌نی کوردی زیاتر سه‌رقاڵی ڕێکخستنی ماڵی کورد بوایه، نه‌ک قه‌یرانێک دابه‌شبونێکی زیاتر له ناو ئه ماڵه‌ی کورددا به دوای خۆیدا دێنێت.