ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له باڵه‌خانه‌ی ئاسایشی نیشـتیمانی وڵاته‌که ڕوویداوه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی داوود ڕاجحه وه‌زیری به‌رگری و ئاسف شه‌وکه‌ت جێـگری وه‌زیری به‌رگری و زاوای ئه‌سه‌د.
هه‌واڵیش هه‌یه حه‌سه‌ن تورکمانی یاریده‌ده‌ری جێـگری سه‌رۆک کۆمار و وه‌زیری پـێشـووی به‌رگری ئه‌ویش کوژراوه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆ محه‌مه‌د ئیبراهیم ئه‌لشه‌عـعار و ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌سـتی دیکه له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا برینداربوون که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاسـت به‌رزدا ڕوویدا.
چه‌ند کۆمه‌ڵێـک به جودا به‌رپـرسیارێـتی خۆیان له هێرشه‌که ڕاگه‌یاند، به‌ڵام هه‌واڵ هه‌یه پاسه‌وانێـکی تایبه‌تی باوه‌ڕپـێـکراوی حکومه‌تی سوریا ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نجام دابێت.
دوای چه‌ند کاتژمێرێـک ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی سوریا ڕایگه‌یاند که‌وا جه‌نه‌ڕاڵ فه‌هه‌د جاسم ئه‌لفرێج له پـۆسـتی وه‌زیری به‌رگری دانرا. ئه‌لفرێج که خه‌ڵـکی شـاری حه‌مایه، پـێشـتر سه‌رۆک ئه‌رکانی له‌شـکری سوریا بوو.