چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن وا بۆ سێ ڕۆژه پـێـکدادان له نێوان سه‌رهه‌ڵـداوان و هێزه‌کانی حکومه‌ت له دیمه‌شقی پایته‌خت به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین شه‌ڕه له‌و شـاره‌دا ڕووی دابێت له‌وه‌تای ڕاپه‌ڕین له دژی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌سـتیپـێـکردووه.
چالاکوانان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڤیدیۆیه‌کیان خسـتووه‌ته سه‌ر ئنته‌رنێت که تیایدا نیشـان ده‌درێت دانیشـتوانی ناوچه‌یه‌کی دیمه‌شق له ترسی شه‌ڕه‌کان ماڵ و حاڵیان جێده‌هێڵن و هه‌ڵدێن. به‌ڵام ڤیدیۆکه لایه‌نێـکی سه‌ربه‌خۆ پشـتڕاستی نه‌کردووه‌ته‌وه.
هاوکاتی ئه‌م شه‌ڕانه، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تاووتوێی دوو پـرۆژه بڕیارێـکی جیاواز سه‌باره‌ت به سوریا ده‌کات.
بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریکا ده‌یانه‌وێت ئه‌رکی چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ 45 ڕۆژ نوێ بکرێته‌وه و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ش له حکومه‌تی ئه‌سه‌د بکرێت. به‌ڵام ڕووسیا ده‌یه‌وێت ئه‌رکی چاودێران بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر درێژ بکرێته‌وه و هیچ سـزایه‌ک به‌سه‌ر حکومه‌تی سوریادا نهسهپـێندرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌ر بۆ مه‌سه‌له‌ی سوریا، سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون سه‌ردانی چین ده‌کات و کۆفی ئه‌نانی نێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا له مۆسـکۆ له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕۆسیا کۆده‌بێته‌وه.
جێی ئاماژه ڕووسیا و چین پـێشـتر ڕێـگه‌یان له ده‌رکردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کردووه که تیایدا داوای کاردانه‌وه‌ی توند له دژی حکومه‌تی سوریا کرابوو.