حکومه‌تی سوریا ده‌سـتیکردووه به بڵاوه‌کردنی ماشێنه زرێپـۆشه‌کانی له ناوچه‌یه‌کی دیمه‌شقی پایته‌خت، ئه‌مه‌ش هاوکاتی شه‌ڕ و پـێـکدادانه‌کان له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆن له‌وێ توندبوون.
دانیشـتوان گوتوویانه ماشێنی زرێـپـۆش له ناوچه‌ی مه‌یدانی باشوری دیمه‌شق بڵاوبوونه‌ته‌وه و سێره‌گران له‌سه‌ر بانی باڵه‌خانه‌کاندا دامه‌زراون.
چالاکوانان ده‌ڵێن پـێشبینی ده‌کرێت پایته‌خت دووچاری گرفتی گه‌وره بـبێت پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت به توندی له ناوچه‌کانی قه‌راغ شـار له ئۆپـۆزسیۆنیان دا.
ده‌شڵێن خه‌ڵـکی به‌رد و به‌ربه‌سـتی دیکه له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان داده‌نێن تاوه‌کو کۆسپ بۆ جموجۆڵی هێزه‌کانی حکومه‌ت دروستبکه‌ن.