ئاژانسی دهنگوباسی ئهنادۆلیای ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ڵێت دادگایی‌کردنی 50 پارێزه‌ر و چالاکوانی کورد ده‌سـتیپـێـکردووه به تاوانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندیـیان به سه‌رهه‌ڵداوانی کورد.
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری پارتی کرێـکارانی کوردسـتان عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان له نێو تۆمهتبارهکاندان که له مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردووه‌وه به تاوانی تێرۆرزم ده‌سـتگیرکراون.
داواکاری گشتی تاوانباریان ده‌کات به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به ڕێـکخسـتنی ناوشـاری په‌که‌که‌وه هه‌یه، به‌ڵام چالاکوانان ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێن دادگاییکردنه‌که مه‌به‌ستی سیاسی له پشـته‌وه‌یه.
ژماره‌یه‌ک له چالاکوانانی مافی مرۆڤ و شـاره‌زایانی یاسایی تورک و نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گه‌یشـتوونه‌ته ئسته‌نبوڵ بۆ چاودێریکردنی دانیشـتنی دادگاییکردنه‌که.
جێی ئاماژه‌یه له‌وه‌تای سـاڵی 2009 وه به سه‌دان چالاکوانی کورد به تۆمه‌تی هاوشێوه دادگایی کراون، له‌وانه شـارهدارانی هه‌ڵبژێردراو.