دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان له ئێران به‌هۆی پشێوی باری ته‌ندروستیه‌وه له زیندانی ئه‌ڤینه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
ڕێکخراوی ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ داوای ده‌سبه‌جێ ئازادکردنی( موحه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند)ی کردووه که له ڕۆژی 26ی مانگی پێنجه‌وه ده‌ستی به مانگرتن کردووه له خۆراک.
فه‌رزانه عه‌لی، ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی مافه سیڤیڵیه‌کان ده‌ڵێت به‌ڕێز که‌بودوه‌ند به‌هۆی درێژه دان به مانگرتنه‌که‌ی و ئه‌و ڕه‌وشه‌ی له زینداندا تیایدا بووه دووچاری کێشه‌ی ته‌ندروستی هاتووه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ڵه‌قانی.
فه‌رزانه عه‌لی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ وه‌ڵامێکیان نه‌بووه بۆ داوکه‌ی به‌ڕێز که‌بودوه‌ند تا کوڕه نه‌خۆشه‌که‌ی ببینێت و ده‌شڵێت پێشتر پێیان گوتووه مردنی زیندانیه‌کی سیاسی یان سیڤیڵی به‌لایانه‌وه گرنگ نییه.