ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سور ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له سوریا ڕووده‌دات شه‌ڕی ناوخۆیه.
ئه‌م دواترین ڕاگه‌یاندنه‌ی ڕێکخراوی خاجی سوری نێونه‌ته‌وه‌یی هاوکاته له‌گه‌ڵ نکوڵی کردنه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له‌وه‌ی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نجام دابێت له‌ناو سوریادا.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ڕه‌وشی سوریا زۆر ئاڵۆزه و حکومه‌تی وڵاته‌که‌ش به‌رده‌وام له هه‌وڵدایه تا سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریا وه‌ربچه‌رخێنێت بۆ شه‌ڕی ناوخۆ، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا و لایه‌نه‌کانی تریش هه‌موو توانای خۆیان به‌کار ده‌هێنن تا سوریا نه‌که‌وێته ناو شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه.
دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدا، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی له سوریادا ڕووده‌ده‌ن هاوکاته له‌گه‌ڵ پلانه‌که‌ی کوفی ئه‌نان، نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب، وه ده‌شڵێت ته‌نها له ماوه‌ی نزیکه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌ی که چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له سوریان زیاتر له سێ هه‌زار که‌س له گه‌لی سوریا کوژراون.
ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سور که چاودێری په‌یماننامه‌ی ژنێف ده‌کات ده‌ڵێت ئێستا شه‌ڕ له سوریا سنوری سێ هه‌رێمه‌که‌ی به‌زاندووه (ئیدیلب و حومس و حه‌ما) و شه‌ڕ شوینی تری سوریای گرتۆته‌وه.
به‌پێی په‌یماننامه‌ی ژنێف هێرشکردنه سه‌ر خه‌ڵکی سیڤیڵ و په‌لاماردانی کارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستی و تێکدانی خزمه‌تگوزاریه بنچینه‌ییه‌کانی وه‌ک ئاو و وزه‌ی ئه‌لکتریک قه‌ده‌غه‌ن و ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره کارانه بکه‌ن ده‌شێت به تاوانه‌کانی شه‌ڕ دادگایی بکرێن.