عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌نارده‌کردنی نه‌وت به تانکه‌ره‌وه له هه‌رێمی کوردسـتانه‌وه بۆ تورکیا کارێـکی نایاسایـیه و ڕه‌نگه زیان به په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان به‌غدا و ئانکه‌ره بگه‌یه‌نێت.
عه‌لی ده‌باغ گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی نه‌وتی عێراق هی هه‌موو عێراقیـیه‌کانه و هه‌ر کارێـکی هه‌نارده‌کردنی ئه‌و نه‌وته و داهاته‌کانی ده‌بێت به سه‌رپه‌رشـتی حکومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌نجام بدرێن.
گوتیشی تورکیا به‌م کاره‌ی به‌شـداری له به قاچاغبردنی نه‌وتی عێراقدا ده‌کات که ئه‌وه شێاو نیـیه بۆ وڵاتێـک به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه پـێشـتر وه‌زیری وزه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاندبوو وڵاته‌که‌ی ده‌سـتیکردووه به هاورده‌کردنی نه‌وت به تانکه‌ر له هه‌رێمی کوردسـتانه‌وه و پـێشـبینی کردووه له ماوه‌یه‌کی نزیکدا ده‌سـتیشبکرێت به هاورده‌کردنی گازی سروشـتیش.