ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له قاهیره له‌گه‌ڵ گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـکری میسر موشیر محه‌مه‌د حسێن ته‌نتاوی کۆبووه‌وه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی وتووێژی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی نوێی وڵاته‌که محه‌مه‌د مورسی کرد.
خانم کلنتن و موشیر ته‌نتاوی که ڕێبه‌ری کاتی وڵات بوو له پاش لادانی حوسنی موباره‌ک له ده‌سه‌ڵات، وت‌ووێژیان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێـک بابه‌ت کرد، له‌وانه گواستنه‌وه‌ی سیاسی له وڵاته‌که‌دا، گرنگی پاراستنی مافه‌کانی خه‌ڵکی میسر و سه‌قامگیری ناوچه‌که.
بڕیاره خانم کلنتن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی مه‌سیحی و ژنانی میسر کۆبـبێته‌وه به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و ئسکه‌نده‌ریـیه به‌ڕێبکه‌وێت بۆ به‌شـداریکردن له ڕێوڕه‌سـمی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵا له‌سه‌ر قونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌وێ.
بڕیاریشه خانم کلنتن دواتر به‌ره‌و ئیسرائیل به‌ڕێبکه‌وێت.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ شه‌ممه خانم کلنتن دووپاتی کرده‌وه که ئه‌مه‌ریکا پـشـتیوانی له پـرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسی له میسر ده‌کات. هێله‌ری کلنتن گوتی ئه‌مه‌ریکا خوازیاره یارمه‌تیده‌ربێت، به‌ڵام له‌سه‌ر خه‌ڵـکی میسر ده‌مێنێته‌وه بڕیار بدات گواستنه‌وه‌که چۆن ئه‌نجام بدرێت.
خانم کلنتن هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌مه‌ریکا 60 ملیۆن دۆلار ته‌رخان ده‌کات بۆ پـرۆژه ئابوریـیه بچوک و مامناوهندیـیهکان له میسر و 250 ملیۆن دۆلاری دیکه ته‌رخان ده‌کات بۆ به‌خشینی قه‌رز به که‌رتی تایبه‌تی وڵاته‌که.