ژماره‌یه‌کی زۆری وڵاتان و ڕێـکخراوه جیهانیـیه‌کان سه‌رزه‌نشـتی کۆمه‌ڵ کوژیـیهی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی شـارۆچکه‌ی ترێمسهی پارێزگای حه‌مای سوریایان کرد و داوای لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نێونهتهوهیـیان له ڕووداوه‌که کرد که تیایدا زیاتر له 200 که‌س کوژران.
هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به توندی سه‌رزه‌نشتی کۆمه‌ڵ کوژییه‌که‌ی کرد و گوتی ئه‌وه‌ی له شـارۆچکه‌ی ترێسمه ڕوویداوه به‌ڵگه‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که ڕژێمی سوریا به مه‌به‌ست خه‌ڵکی سیڤیلی بێ تاوان ده‌کوژێت. گوتیشی ئه‌م جۆره تاوانانه به‌بێ سزا تێپه‌ڕ نابن.
خانم کلنتن داواشی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد کاربکات بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی و کوشـتنکاری له سوریا. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌وا مێژوو دادگایی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌کات ئه‌گه‌ربێت له پـێناوه‌دا هه‌نگاو نه‌نێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به هه‌مان شێوه سه‌رزه‌نشتی شـاڵاوه‌که‌ی کرد و ئاگاهی دا که ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر ههڵوێسـتێـک بۆ گوشـارخستنه سه‌ر سه‌رۆکی سوریا ڕێـک نه‌که‌وێت، ئه‌وا وه‌ک پـێدانی مۆڵه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی کوشـتنکاری دیکه وایه‌وه. گوتی ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش په‌یامێـکی توند به هه‌موو لایه‌ک بدات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه سزای توند ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و ڕێز له پـلانه ئاشـتیـیه‌که‌ی کۆفی ئه‌نان نه‌گیرێت.
کۆفی ئهنانیش لای خۆیه‌وه گوتوویه‌تی به‌کارهێنانی تانک و هه‌لێـکۆپـته‌ر و چه‌کی دیکه‌ی قورس له لایه‌ن حکومه‌تی سوریا پـێشـێـلکردنێـکه بۆ پـلانه ئاشتیـیهکه.