کۆبوونه‌وه‌یه‌کی رێکخراوی وڵاتانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا ئه‌وه‌ی له فینۆم پێن به‌ڕێوه‌چووه تێدا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 10 وڵاتی ئه‌ندامی رێکخراوه‌که به‌شداریـیان کرد، کۆتایی هات به بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر یاسا و ڕێسایه‌کی کارکردن له‌پـێناو خاوکردنه‌وه‌ی گرژی له ناوچه‌ی ده‌ریای باشوری چین.
له‌و باره‌یه‌وه وڵاتی فلپینی ئه‌ندامی رێکخراوه‌که له کۆتایی وتووێژه‌کاندا ڕه‌خنه‌ی له بێ‌سه‌روبه‌ری کۆبوونه‌وه‌که گرت و گوتی فلپین مه‌خابنی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رێکخراوی وڵاتانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا نه‌یانتوانی به‌یانـنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش ده‌ربکه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه، چین ده‌ڵێت مافی خاوه‌نێتی و سه‌روه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر به‌شی زۆری ده‌ریاکه‌دا، هاوکات وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که (فلپین ، مالیزیا ، برونی ، ڤێتنام ، تایوان)، ده‌ڵێن ئه‌وانیش مافیان له‌و هه‌رێمه‌دا هه‌یه.
شایه‌نی گوتنه حکومه‌تی چێن به‌وه تاوانبارکراوه که ده‌سه‌ڵات و توانای خۆی به‌سه‌ر که‌مبۆدیای میوانداری کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌کارهێناوه ، بۆ ئه‌وه‌ی که‌مبۆدیا نه‌هێڵێت هیچ گفتوگۆیه‌ک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌ریای باشوری چین مشتومڕی له‌سه‌ر بکرێت. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی که‌مبۆدیا هۆڕ نامهۆنگ گوتی نابێت وڵاتانی ئه‌ندامی رێکخراوی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌ست له مه‌سه‌له‌کانی مشتومڕی هه‌رێمی وه‌ربده‌ن.