کۆمه‌ڵێـکی سه‌ره‌کی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت پـرۆژه یاسایه‌کی عێراقی هه‌یه ئه‌گه‌ر بێت و په‌سه‌ند بکرێت ئه‌وا ده‌بێته مایه‌ی سـنووردارکردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین که ئه‌وه بۆخۆی پـێشـێلکردنی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یـیه و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان و چالاکوانانی ئاشـتیخواز.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ Human Rights Watch له ڕاپـۆرتێـکی نوێـیدا گوتوویه‌تی پـرۆژه یاسای تاوانه‌کانی سه‌ر ئنته‌رنێتی عێراق ئه‌وه‌ی به " قانون جرائم المعلوماتیة " ناسراوه، به‌ندی نا ڕوونی تێدایه که ڕێـگه به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌دات سزای هه‌ر که‌سێـک بده‌ن ڕایه‌ک له‌سه‌ر ئنته‌رنێت ده‌ربڕێت و ئه‌وان پـێـیان وابێت هه‌ڕه‌شه‌یه‌که بۆ سه‌ر حکومه‌ت و کۆمه‌ڵ و ئاین.
کۆمه‌ڵه‌که داوای له په‌رله‌مانی عێراق کرد پـرۆژه یاساکه په‌سه‌ند نه‌کات به‌بێ ئه‌وه‌ی پـیاداچوونه‌وه بۆ بکات بۆ لابردنی ئه‌و خاڵانه‌ی شیانی هه‌یه مافه‌کانی پێ پـێشـێل بکرێن.
جۆ سـتۆرک شاره‌زای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ گوتی یاساکه ئامرازێـک ده‌داته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق که ده‌توانن پـێی سه‌رکوتی ئۆپـۆزسیۆن بکه‌ن و به تایبه‌تی له‌سه‌ر ئنته‌رنێت. گوتیشی ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانانی عێراق هه‌تا دێت و زیاتر ئنته‌رنێت بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و وتووێژکردن به‌کارده‌هێنن.
ستۆرک له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتیشی چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنی یاسادانه‌رانی عێراقی له‌گه‌ڵ پـرۆژه یاساکه‌دا نیشـانه‌یه‌ک بۆ جیهان ده‌بێت که ئه‌وان ده‌یانه‌وێت عێراق چ جۆره وڵاتێـک بێت. گوتی ئه‌وان ده‌توانن لایه‌نی سه‌رکوتکردن بگرن یانیش داکۆکی له کۆمه‌ڵـگه‌یه‌ک بکه‌ن که تیایدا ڕێز له مافه‌کانی مرۆڤ بگیرێت.