هه‌زاران میسری ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشـتیوانی له سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی، پاش ئه‌وه‌ی دادگای باڵای ده‌سـتوری وڵاته‌که بڕیاری ڕاگرتنی ئه‌و فه‌رمانه‌ی دا که تیایدا داوای ده‌سـتبه‌کاربوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کردبوو.
دره‌نگانێـکی دوێنێ سێشه‌ممه خۆپـیشـانده‌رانی میسری به هوتاف کێشـان و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای وڵاته‌که‌یان له مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره گردبوونه‌وه.
پـێشـتر دادگای باڵای ده‌سـتوری بڕیاری له دژی فه‌رمانه‌که‌ی به‌ڕێز مورسی دا، ئه‌وه‌ی دایبوو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شـاوه که تیایدا ئیسلامیـیه‌کان زۆرینه‌ن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه مانگی ڕابردوو ڕێبه‌رانی له‌شـکری میسر ئه‌و په‌رله‌مانه‌یان هه‌ڵوه‌شـانده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی دادگای باڵای ده‌سـتوری بۆی ده‌رکه‌وت که‌م و کوڕی له پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی یاسادانه‌ره‌کاندا هه‌بووه.
دوێنێ سێشه‌ممه له‌سه‌ر فه‌رمانه‌که‌ی سه‌رۆک مورسی بۆ ماوه‌یه‌کی کورت په‌رله‌مان کۆبووه‌وه، به‌ڵام نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێی یاسادانه‌ران ئاماده‌ی نه‌بوون.