ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی کینیا له شایه‌تیدانی له به‌رده‌م دادگا گوتی 2 پیاوی ئێرانی تاوانبارکراون به پلاندانانی هێرش بۆ سه‌ر ئامانجه‌کانی ڕۆژئاوا له کینیا و زیاتر له 100 کیلۆ گرا‌م که‌ره‌سته‌ی به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌یان به‌ڕێ کردبوو.
2 پیاوی ئێرانی به ناوه‌کانی ئه‌حمه‌د عه‌بدولفه‌تاحی محه‌مه‌د و سه‌ید مه‌نسور موسه‌وی به‌وه تاوانبارکراون که خه‌ریکی خۆئاماده‌کردن بوونه ده‌ست له کاری وابده‌ن زیانی زۆر گه‌وره بگه‌یه‌نن. دوو که‌سه‌که ده‌ستگیرکراون و شوێنی 15 کیلۆ گرا‌م که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌ی جۆری ئار.دی.ئێکس. یان بۆ کاربه‌ده‌ستان ئاشکرا کردووه.
سێشه‌ممه، کاربه‌ده‌ستی پۆلیس ئێریک ئۆپاگاڵ به نووسین داوای له دادگا کرد پیاوه‌کان به که‌فاله‌ت ئازاد نه‌کرێن چونکه زیاتر له 85 کیلۆ گرا‌م ته‌قه‌مه‌نی که کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن بۆ کینیا به‌ڕێ کرابوو نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ده‌ست کیسانی ئێرانی به‌ر‌گومانن به ده‌ست هه‌بوون له ژماره‌یه‌ک هێرشی سه‌رکه‌وتو و هی ئاشکراکراو، به تایبه‌تی به‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل، له سه‌رانسه‌ری جیهان و له ساڵی ڕابردوو.