پارله‌مانی میسر به زۆرینه‌ی ئیسلامی ده‌ستی به کۆبوونه‌وه کردۆته‌وه وه‌ک به‌رهه‌ڵستی له بڕیاری له‌شکر و دادگای باڵای وڵات.
سێشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی خواروی پارله‌مان کۆبووه، چه‌ند ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی له بڕیارێکی سه‌رۆکایه‌تیدا داوای دانیشتنه‌وه‌ی پارله‌مانی کرده‌وه.
مانگی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی باڵای له‌شکر پارله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه پاش ئه‌وه‌ی دادگای باڵا گوتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان به دروستی به‌ڕێوه نه‌چوبوو.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی خواروی پارله‌مان سه‌عد ئه‌لکه‌تاتنی گوتی یاسادانه‌ران کۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ک بۆ جێبه‌جیکردنی بڕیاره‌که.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن داوای له کاربه‌ده‌ستانی میسر کرد پێکه‌وه کاربکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه مایه‌ی له ڕێگا به‌ده‌ربردنی قۆناغی گواستنه‌وه وڵات.