له مه‌ڕاسیمێکی تایبه‌تدا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم پێکهێنرا و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش به‌شداریکرد له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا.
ئه‌م ده‌زگا نوێیه له پاش ڕاگه‌یاندنی یه‌کگرتنه‌وه‌ی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم به‌پێی یاسای ژماره ٤ی ساڵی ٢٠١١ دامه‌زراوه و ئه‌م یاسایه له‌و ده‌مه‌دا له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان په‌سه‌ند کرا که ئه‌ندامانی لایه‌نه ئۆپزسیۆنه‌کانی هه‌رێمه‌که بایکۆتی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانیان کردبوو به‌هۆی ڕووداوه‌کانی ی17 دووی هه‌مان ساڵه‌وه .
گۆران ئازاد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت کاتێک زۆرینه له په‌رله‌مان ئاماده ده‌بن په‌سه‌ند کردنی یاساکان ڕه‌وایی ده‌بێت.
به‌پێی بڕیاره 17 خاڵیه‌که‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێم ئه‌و یاسایانه‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانی‌یان هه‌یه و پێویستیان به‌هه‌مواركردنه‌وه و تێکڕایی ده‌نگ هه‌یه، واته به ته‌وافوقی نێوان لایه‌نه‌کان ده‌ربچن.
به‌ڕێز ئازاد ده‌ڵێت بنه‌ما تهوافوقیهکه دانرابوو بۆ پاش کردنی کۆنگره‌یه‌کی دیالۆگی نیشتیمانی، به‌ڵام ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه نه‌کرا و ده‌شڵێت له‌م ئه‌نجومه‌نه نوییه‌دا بێجگه له پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان هیچ لایه‌نێکی تر به‌شدار نیین.
ئازاد گۆران ده‌شڵێت لای خه‌ڵکیش ئه‌و گومانه هه‌یه که ئه‌گه‌ر دۆخێکی تایبه‌ت له هه‌رێمه‌که‌دا هاته پێشه‌وه ئه‌وا له‌وانه‌یه پێکهاته‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم بچنه‌وه خانه‌ی حیزبایه‌تی خۆیان.