سه‌رۆکی په‌رله‌مانی میسر ئه‌نجومه‌نی گه‌لی بانگهێشـتکرد بۆ کۆبوونه‌وه له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی دوێنێ یه‌کشه‌ممه به فه‌رمانێـک بڕیاری هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی پـوچه‌ڵ کرده‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی شه‌رقولئه‌وسه‌تی میسری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی سه‌رۆکی په‌رله‌مان سه‌عه‌د ئهلکهتاتنی داوای کردووه ڕۆژی سێشه‌ممه په‌رله‌مان کۆبـبێته‌وه، واته دوو ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک مورسی فه‌رمانی به یاسادانه‌ران دا ده‌ست به کۆبوونه‌وه‌کانیان بکه‌نه‌وه.
پـێشـتر هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دادگای باڵای ده‌ستوری میسر ڕایگه‌یاند که‌وا تاووتوێی فه‌رمانه‌که‌ی سه‌رۆک مورسی ده‌کات. جێی ئاماژه‌یه ئه‌م دادگایه مانگی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی گه‌لی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه له پاش ده‌رکه‌وتنی که‌م و کوڕی له پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یدا.
سه‌رۆکی نوێ هه‌روه‌ها فه‌رمانی داوه له پاش 60 ڕۆژ له په‌سه‌ندکردنی ده‌سـتوری نوێی وڵاته‌که هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سـازبکرێت، که پـێشبینی ده‌کرێت له کۆتایی ئه‌مساڵدا بێت.