چین ڕه‌خنه‌کانی هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکای ڕه‌تکرده‌وه که گوتبوی چین و ڕووسیا کۆسپ ده‌خه‌نه به‌رده‌می ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌درێن بۆ کۆتایی‌هێنان به قه‌یرانی سوریا له ڕێگه‌ی پشـتیوانیکردنیان له به‌شار ئه‌سه‌د.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین لیوو وێیمن گوتی ئه‌و لێـدوانه‌ی هێله‌ری کلنتن به هیچ شێوه‌یه‌ک جێگه‌ی قبوڵ نیـیه. گوتیشی ژماره‌یه‌کی زۆری وڵاتان پشـتیوانی له هه‌ڵوێستی چین له به‌رامبه‌ر سوریا ده‌که‌ن.
جێی ئاماژه ڕۆژی هه‌ینی هێله‌ری کلنتن له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی دۆسـتی سوریا له پاریس گوتی چیتر قبوڵ ناکرێت ڕووسیا و چین به پشـتگیرکردنیان له ئه‌سه‌د ڕێگه بگرن له ده‌رکردنی بڕیارێـکی ئاشتیخوازانه بۆ قه‌یرانی سوریا.
گوتیشی پـێویسته نه‌یارانی ئه‌سه‌د بۆ ڕووسیا و چینی ڕوون بکه‌نه‌وه که باجی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان ده‌ده‌ن.
ڕووسیا و چین هه‌تا ئێسـتا ڕێگربوون له ده‌رکردنی بڕیارێـکی توندی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له دژی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌سه‌د و له کاتی پـێویستدا ڤیتۆیان به‌کارهێناوه.