هه‌روادێ و جه‌خت کردنه‌وه له لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق به‌ره‌و که‌م بوونه‌وه ده‌ڕوات، به‌ڵام سوربوون له‌سه‌ر لێپێچینه‌وه له سه‌ره‌ک وه‌زیر له په‌رله‌ماندا به‌رده‌وامه.
فه‌رهاد ڕه‌سوڵ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیر ده‌چێته خانه‌ی پرۆسه‌ی دیموکراسیه‌وه، به‌ڵام له ڕه‌وشه‌که‌ی عێراقدا لایه‌نه‌کان ناته‌با و ناکۆک بوون له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیکی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕه‌سوڵ ده‌شڵێت ئه‌ندامانی لایه‌نی سه‌دریه‌کان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر مالیکی بانگهێشتی په‌رله‌مان بکرێت ئه‌وان هیچ پرسیارێکیان نییه.
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ته‌نانه‌ت له ناو لیستی ئهلعێراقیهشدا ناکۆکی هه‌یه بۆ لێپێچینه‌وه کردن له سه‌ره‌ک وه‌زیر و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر شێوازی پرسیاره‌کانیش ڕێکنه‌که‌وتوون.