کارمه‌ندانی گومرگ له هۆنگ کۆنگ ده‌ڵێن ئه‌وان ده‌ستیان به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین بڕی مادده‌ی کۆکایندا گرتووه له مێژوی شاره‌که‌یاندا.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مرۆ هه‌ینی به‌رپرسانی هۆنگ کۆنگ بڕی 650 کیلۆگرام به‌سته‌ی کۆکاینیان پـێـشـان دا که به‌هاکه‌ی به 98 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌که‌ن.
جێی ئاماژه‌یه ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌م بڕه زۆره له مادده‌ی کۆکاین به یارمه‌تی و زانیاری دانی ئه‌مه‌ریکای بووه، ئه‌م بره کۆکاینه رۆژی چوارشه‌ممه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو له له ئیکوادۆره‌وه هاتبوو ، به ماشێن به‌ره‌و ناوچه‌ی ناسراو به ناوچه نوێه‌کان ده‌گوێزرایه‌وه.
هاوکات سه‌رۆکی لێکۆڵینه‌وه‌ی گومرگی مادده هۆشبه‌ره‌کان "جۆن لیی" گوتی، ئه‌و رێگه نادات هۆنگ کۆنگ ببێته خاڵی تێپه‌ڕینی مادده هۆشبه‌ره‌کان و ده‌شڵێت ئه‌وان درێژه به لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌م بڕه زۆره کۆکاینه ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت.