ته‌رمی ئه‌و دوو فڕۆکه‌وانه تورکییه‌ی مانگی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا‌وه فڕۆکه‌که‌یان به‌ردرایه خواره‌وه، ئه‌مڕۆ له ڕێوره‌سمێکی له‌شکریدا به‌خاک سپـێردران.
هه‌ردوو ته‌رمه‌که دوێنێ له ژێر ئاوی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له دوری 14 کیلۆمه‌تر له که‌ناره‌کانی سوریا ده‌رهێنرانه‌وه و ده‌ستنیشانکردنی ته‌رمه‌کانیان له ژێر ئاودا به هاوکاری ئۆقیانوسناسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆبه‌رت بلارد بووه، ئه‌وه‌ی ناوداری به هۆی دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی که‌شتی تایتانیک ده‌رکردووه.
جێی وه‌بیر هینانه‌وه‌یه، هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا له 22 ی مانگی ڕابردوو فڕۆکه‌که‌ی تورکیایان به‌ردایه خواره‌وه، ئه‌و کاره‌ی هه‌نوکه ئاستی گرژی و ئاڵۆزی له نێوان هه‌ردوو وڵاتی هاوسێدای بردووه‌ته سه‌ره‌وه. سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه، به‌رپرسانی حکومه‌تی سوری ده‌ڵێت، ئه‌و فرۆکه جه‌نگیه‌ی تورکیا ئاسمانی وڵاته‌که‌ی به‌زاندبوو ، هاوکات تورکیا پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت فرۆکه‌که‌ی به‌سه‌ر ئاسمانی ئاوی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه ته‌قه‌ی لێـکراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌رمی هه‌روو فڕۆکه‌وانی تورکی گیۆکهان ئیرتان و حه‌سه‌ن حوسه‌ین ئه‌کسۆی، له رێوره‌سمێکدا به ئاماده‌بوونی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆک وه‌زیر و کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌ی باڵا به‌خاک سپـێردران .