ده‌کرێت بگوترێت هه‌ر هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان له عێراق داوا له سیاسه‌تمه‌دارانی وڵاته‌که ده‌که‌ن تا به خێرایی چاره‌سه‌ری ڕه‌وشی عێراق بکه‌ن، نه‌ک به‌ته‌واوی کار له کار بترازێت.
ئێستا هه‌ندێک لایه‌ن پێیان وایه سازدانی ڕیفۆرم چاره‌سه‌ره و سه‌قامگیری به‌دوای خۆیدا دێنێت.
هه‌ندێکیش پێیان وایه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی ئه‌م وڵاته به شه‌ڕ وێرانبووه‌یه ، که‌میش نین ئه‌وانه‌ی له‌و بڕوایه‌دان گۆڕانکاری له نه‌خشه‌ی سیاسی هاوپه‌یمانێتیه‌کاندا ده‌شێت وه‌ک ڕێگه چاره‌یه‌ک لێی بڕوانرێت.
له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هێشتاش داوا هه‌ن بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و به هه‌نگاوی سه‌ره‌کی دایده‌نێن بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ئاڵۆزیه‌کانی ناو عێراق.
له نێو ئه‌و هه‌موو سیناریۆیانه‌ی له ئارادان ئایا ده‌سته‌بژێرێکی نوێی سیاسی له وڵاته‌که‌دا دێته ئاراوه؟ ، یانی ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت کرا ڕێبه‌رانی عێراق هه‌ر هه‌مان ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بن؟
ئا له‌م ڕه‌وشه‌ی عێراقدا، چه‌ندێک ده‌رفه‌ت هه‌ن بۆ چاکسازی کردن، له پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا، ئایا ئه‌و چاکسازیانه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی باسیان ده‌کات ده‌بنه فریاد ڕه‌سی وڵاته‌که و ئاینده‌یه‌کی ڕوون به عێراق بدات؟
به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م عێراقه له ساڵی 2003 وه به ڕێکه‌وتنی سیاسی نێوان لایه‌نه‌کان بووه و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ئه‌و ڕێکه‌وتنانه سه‌نگی خۆیان هه‌ر هه‌یه و زۆرێکیش له عێراقیه‌کان خۆیان ئه‌و ڕێکه‌وتنانه‌یان به هۆکارێک بۆ لاوازکردنی ڕۆڵی په‌رله‌مان داناوه. یه‌کێک له‌و چاکسازیانه‌ی باسی لێوه ده‌کرێت کارا کردنی ڕۆڵی په‌رله‌مانه، ئایا ئه‌و هه‌نگاوه له عێراقدا شیانی هه‌یه؟
ئایا لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له خودی سه‌ره‌ک وه‌زیر ده‌کرێت وه‌ک چاره‌سه‌ر لێی بڕوانرێت له عێراقدا؟ یان کێشه‌کان به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر و ئاڵۆزکاویه‌کی خراپتر ده‌بات؟
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆندا به‌ڵێن ساڵح میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
عادل عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی
ئاکۆ موحه‌مه‌د، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕووداو.