Accessibility links

لاڤرۆڤ ده‌ڵێت ڕووسیا هیچ نیازی نیـیه‌ مافی په‌نابه‌ری به‌ سه‌رۆکی سوریا بدات


سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا گوتی وڵاته‌که‌ی هیچ نیازی نیـیه‌ مافی په‌نابه‌ری به‌ به‌شـار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا بدات.
ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه‌ و له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا لاڤرۆڤ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌م قسانه‌ یان ئه‌وه‌تا هه‌وڵێـکه‌ بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵـکی و یان له‌ تێنه‌گه‌یشتن له‌ هه‌ڵوێسـتی ڕووسیاوه‌‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌.
لاڤرۆڤ هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش کرد هه‌فته‌ی داهاتوو عه‌بدول باست سه‌یدا ڕێبه‌ری نوێی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و که‌سایه‌تی ناسراوی ئۆپـۆزسۆن میشێل کیلۆ سه‌ردانی مۆسکۆ ده‌که‌ن.
XS
SM
MD
LG