له پاش ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی نوێنه‌رێکی مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کان موقته‌دا ئه‌لسه‌در له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدا کردی، پێده‌چێت جه‌خت کردنه‌وه‌کان له لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری ئه‌لمالیکی گۆڕابێت بۆ هاندان و پشتیوانی کردن له‌و چاکسازیانه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق خستویه‌تیه ڕوو وه‌ک هه‌نگاوێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که.
له لێدوانه‌که‌یدا بۆ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن عه‌لی سمێسم گوتوویه‌تی له پاش دوو کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مالیکیدا ئێستا ئیدی قۆناغی ڕیفۆرم ده‌ست پێده‌کات و ئاماژه‌شی به‌وه کردووه ناکۆکیه‌کان له نێوان ڕه‌وتی سه‌در و ده‌وڵه‌تی یاساشدا کۆتایی پێهاتووه.
ئه‌سکه‌نده‌ر جواد حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی عێراقه و ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لایه‌نی سه‌دریه‌کان چاوه‌ڕوانکراو بووه که پشتیوانی له هه‌وڵه چاکسازیه‌کانی ده‌وڵه‌تی یاسا بکه‌ن و له ناو لیستی عێراقیه‌شدا پشتیوانی هه‌یه بۆ چاکسازیکردن نه‌ک لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه.
ئه‌سکه‌نده‌ر جواد حه‌سه‌ن ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به لیستی ئه‌لعێراقیه‌شه‌وه هه‌یه زۆرێک له ئه‌ندامانی لیسته‌که جیابونه‌ته‌وه و لایه‌نێکی نوێیان پێکهێناوه له‌ناو په‌رله‌ماندا به ناوی (الوفاء للعراق) یان سۆزداری بۆ عێراق، نزیکه‌ی 37 ئه‌ندامیش پشتیوانیان له‌م لایه‌نه نوێیه کردووه، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت کارێکی ژیرانه بووه چونکه دانوستاندن و لێکتێگه‌یشتن ته‌نها چاره‌سه‌ره بۆ تاووتوێکردنی دۆسێکانی ناکۆکیان له‌سه‌ره و به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه له نێوان لایه‌نه ناکۆکه‌کاندا.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات گردکردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر یه‌ک مێزی دانوستاندن یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ سه‌قامگیر بوونی باری ئاسایشی و سیاسیش له وڵاته‌که‌دا.
هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی پێک هێناوه بۆ چاکسازی کردن له هه‌ردوو سیسته‌می سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنیشدا له عێراق.
به‌ڕێز جواد که پێشتر ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی بووه و ئێستا له‌و لیسته هاتۆته ده‌رێ ده‌ڵێت ئاستی ئاڵۆزیه‌کان ده‌وڵه‌تی یاسای خسته به‌رده‌م پرۆسه‌ی ڕیفۆرم کردنه‌وه و وه‌ک به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکای گووت پێویسته ته‌واوی لایه‌نه‌کانی به‌شدارییان هه‌یه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقیدا هاوکار بن بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م چاکسازیانه.
به‌ڕێز جواد ده‌ڵێت هاوبه‌ندی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕژده له‌سه‌ر ڕیفۆرم کردن، چونکه عێراق له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌کی دیاریکراوه‌وه به‌ڕێوه‌نابرێت و سه‌رکردایه‌تیش ناکرێت و پێویستی به به‌شداریه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کان هه‌یه، به‌شداریه‌ک هه‌ر ته‌نها بۆ پڕکردنه‌وه‌ی پۆسته‌کان نه‌بێت به‌ڵکو به‌شداریپێکردن بێت له بڕیاره سیاسیه چاره‌نوسسازه‌کاندا.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه لیستی ئه‌لعێراقیه ڕایگه‌یاندووه به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌کان بۆ لێپێچینه‌وه کردن له نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر و هاوکات کاریش له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی چاکسازی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراقدا ده‌کات تا مه‌سه‌له‌ی ڕیفۆرم ببێته دیفاکتۆ و چاره‌سه‌ری کێشه‌و گرفته سیاسیه‌کانی پێبکرێت.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا بۆ ڕاگه‌یاندنه‌کان گوتوویه‌تی ئاماژه‌ی پۆزه‌تیفانه‌ی وه‌رگرتووه له لایه‌ن لیستی ئه‌لعێراقیه و هاوپه‌یمانی کوردستانیشه‌وه بۆ کۆتایی هێنان به قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که و گوتووشیه‌تی هه‌ردوو لا کۆکن له‌سه‌ر کاری پێکه‌وه‌یی بۆ ده‌ربازکردنی عێراق له‌و ته‌نگژه و نائارامیه‌ی تێیکه‌وتووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌وڵه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیدا هه‌ندێک ڕا و بۆچوونیش هه‌ن که هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌ختی ئازاد و ڕه‌وا ده‌شێت ببێته هه‌نگاوێکی گرنگ بۆ چاره‌سه‌رکردن و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان له عێراقدا. به‌ڵام ئه‌سکه‌نده‌ر جواد ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت چاره‌سه‌ر بێت. وه ده‌شڵێت کاته‌که نادروسته بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت چونکه پێویستی به ئاماده‌کاریه‌کی زۆر و کاتێکی زۆریشی ده‌وێت ، هه‌ربۆیه با هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکان له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێن ئه‌وجاش به دوایدا هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ په‌رله‌مان بکرێت.
وا بڕیار بوو له مانگی یه‌کی ساڵی 2013 دا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان بکرێن به‌ڵام ئێستا وه‌ها باسده‌کرێت که ده‌شێت بخرێته مانگی 4 ی ساڵی داهاتوو به‌هۆی وه‌ک ده‌گوترێت ئه‌و گرفتانه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له‌گه‌ڵ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردندا هه‌یه‌تی.
ئه‌سکه‌نده‌ر جواد ده‌شڵێت مه‌رج نییه ئه‌و ڕیفۆرمانه‌ش که هاوپه‌یمانی نیشتیمانی مه‌به‌ستیانه بیکه‌ن ببنه هۆکار بۆ کۆتایی هێنانێکی ته‌واوی ئاڵۆزیه‌کان له عێراقدا.
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق ده‌ڵێت به‌بێ هیچ گومانێک ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچونی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا هه‌ر ده‌مێننه‌وه که له‌وانه‌یه زۆر نه‌گونجاویش بن، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێک به شوێن به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌که‌ی خۆیه‌وه بوو وه له هه‌وڵی ناچارکردنی به‌رامبه‌ره‌که‌یدا بوو ئه‌وا بێ هیچ چه‌ندوچونێک ڕه‌وشه‌که ئاڵۆز ده‌کات نه‌ک چاره‌سه‌ری بکات و لادانی هه‌موو ته‌گه‌ره‌کانیش له ڕێی وابه‌سته‌ییه‌وه ده‌بێت به ده‌ستوره‌وه نه‌ک فه‌رامۆشکردنی ئه‌و ده‌ستوره‌ی 12 ملیۆن عێراقی ده‌نگیان پێداوه.