جارێکى تر دادوەران و مامۆستایانى زانکۆی موسڵ دهکهونه بهر پهلاماری یاخیبووان. دوێنێ سێشهممه له دوو ڕووداوی جیاوازدا له شـاری موسڵ دادوهرێـک و مامۆسـتایهکی زانکۆ کوژران.
پۆلیس رایگەیاند لە گەڕەکى مەسارف لە باکورى موسڵ یاخیبووان دەستڕێژى گولـلەیان لە ئۆتۆمبیلەکەى دادوەر عەبدول لەتیف محەمەد سەرۆکى دادگاى دووی تاوانەکانى شارى موسڵ کرد و لە ئاکامدا ناوبراو دەستبەجێ کوژرا و شوفێرەکەشى بریندار بوو.
هاوکات کۆمەڵێک چەکدار لە گەڕەکى نابلس هێرشیان کردە سەر ماڵى مەحەمەد جاسم عەبد مامۆستاى کۆلێژى ئیمامى گەورە لە زانکۆى موسڵ و لە پێش چاوى ژن و منداڵەکانى کوشتویانه.
کوشتنى سەرۆکى دادگاى دووى تاوانەکانى موسڵ کاردانەوەى لێکەوتەوە و ئەنجومەنى پارێزگا دانشتنێکى بە پەلەى سازکرد و بڕیارى دا سەرجەم کاربەدەستانى ئاسایش بانگێشتى ئەنجومەن بکرێن بۆ لێپرسینەوە. هاوکات ژمارەیهک دادوەر لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەى ئەو کارەیان کرد و بەرپرسانى ئاسایشیان بە کەم تەرخەم وەسفکرد و هەڕەشەى خۆپیشاندانیشیان کرد.