له‌شـکری تورکیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا ته‌رمی ئه‌و دوو فڕۆکه‌وانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه که له 22 ی مانگی شه‌ش فڕۆکه‌که‌یان به ته‌قه‌ی دژه ئاسـمانیـیه‌کانی سوریا له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خرایه خوارێ.
ته‌له‌فیزیۆنی TRT ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌شـتی ئه‌مه‌ریکایی (E/V Nautilus) بۆ پـشـکنینی قوڵایی ده‌ریا ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌ردوو ته‌رمه‌که‌ی دۆزیوه‌ته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه فڕۆکه‌که له جۆری RF-4 بوو و تورکیا ده‌ڵێت به مه‌به‌سـتی تاقیکردنه‌وه‌ی ڕادارێـک هه‌سـتابوو و له‌سه‌ر ئاوی نێوده‌وڵه‌تی له لایه‌ن سوریاوه خراوه‌ته خوارێ، به‌ڵام سوریا ده‌ڵێت فڕۆکه‌که ئاسـمانی وڵاته‌که‌ی به‌زاندبوو، بۆیه له لایه‌ن دژه ئاسـمانیـیه‌کانیـیه‌وه ته‌قه‌ی لێـکرابوو.