له هه‌ڵوێستێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا سه‌رکرده‌ی ڕه‌وتی سه‌در له عێراق، موقته‌دا ئه‌لسه‌در ئاماژه به‌وه ده‌کات لێپێچینه‌وه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌شێت ببێته مایه‌ی زیان له ئایندهی عێراق به‌هۆی ته‌واوی ئه‌و ناکۆکیه سیاسیانه‌ی له وڵاته‌که‌دا هه‌ن، هه‌رچه‌نده جه‌ختیش ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی گرتنه به‌ری ئه‌و هه‌نگاوانه به‌رامبه‌ر نوری ئه‌لمالیکی یاسایی و دهستوریشن.
پێشتر موقته‌دا ئه‌لسه‌در نه‌ک هه‌ر ته‌نها سور بوو، به‌ڵکو جه‌ختیشی ده‌کرده‌وه له‌وه‌ی لادانی مالیکی له پۆسته‌که‌ی ته‌نها هه‌نگاوێکه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ڕه‌وشی سیاسی عێراق و دابین کردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان بۆ گه‌لی عێراق.
زۆرێک له چاودێرانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێیه‌ی موقته‌دا جۆرێکه له پاشگه‌زبوونه‌وه له هه‌ڵوێسته‌کانی پێشووی، به مه‌به‌ستی پاراستنی یه‌کڕیزی له ناو ماڵی شیعه‌کانی عێراقدا و وه‌ک ده‌شڵێن به‌ڕێز ئه‌لسه‌در تۆپه‌که ده‌باته ناو په‌رله‌مانی عێراق تا له‌وێوه بڕیاری یه‌کلاییکه‌ره‌وه بدرێت له‌سه‌ر چاره‌نوسی مالیکی و که‌م تا زۆرێکیش باس له‌وه ده‌که‌ن که موقته‌دا به شوێن ئه‌وه‌وه‌یه ڕۆڵی په‌رله‌مانی عێراق له پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌دا کارا بکات.
ئه‌حمه‌د عه‌بد حه‌مادی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقه له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه و له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه نوێیه‌ی موقته‌دا ناچێته خانه‌ی پاشگه‌زبوونه‌وه له هه‌ڵوێسته‌کانی پێشووی.
ئه‌حمه‌د عه‌بد حه‌مادی ده‌ڵێت ڕاگه‌یاندنه‌کانی موقته‌دا ئه‌لسه‌در پاشه‌کشه‌کردن نییه له هه‌ڵوێسته‌کانی پێشووی و له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی کراون له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لایه‌نی ئه‌لئه‌حرار له په‌رله‌ماندا سوربوونی خۆیان دووپات کردۆته‌وه که ده‌بێت په‌رله‌مان ڕۆڵی هه‌بێت و ڕۆڵێکی گه‌وره‌ش و ئه‌و پرۆسه‌ی لێپێچینه‌وه کردنه‌ش، چالاککردنی ڕۆڵی په‌رله‌مانه.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌شڵێت ته‌واوی ئه‌ندامانی لایه‌نی ئه‌لئه‌حرار له‌گه‌ڵ لێپێچینهوهن له مالیکی و هه‌روه‌هاش لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێی.
لیستی ئه‌لعێراقیه که ڕکابه‌ره سه‌ره‌کیه‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکیه هه‌نگاوی یه‌که‌می ناوه له په‌رله‌مانی عێراقدا بۆ پرسیار و وه‌ڵام کردن له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که‌دا.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا سه‌باره‌ت به چه‌ندێتی ئه‌گه‌ری هه‌بوونی متمانه به موقته‌دا ئه‌لسه‌در و ئه‌ندامانی لایه‌نه‌که‌ی له په‌رله‌مانی عێراقدا که ده‌نگ به متمانه لێسه‌ندنه‌وه بده‌ن له سه‌ره‌ک وه‌زیر، به تایبه‌تی که باس له یه‌کڕیزی ماڵی شیعه‌کان ده‌کرێت له وڵاته‌که‌دا، ئه‌حمه‌د عه‌بد حه‌مادی ده‌ڵێت پێویسته ئه‌و دوو مه‌سه‌له‌یه له یه‌کتر جیا بکرێنه‌وه.
ده‌ڵێت ئامانج له‌و لێپێچینهوهکردنه هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق نییه، یان پێکهاته‌ی شیعه‌کانی عێراق ، به‌ڵکو جه‌خت کردنه‌وه‌یه له ڕۆڵی چاودێریکردنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و تێبینی و سه‌رنجانه‌ی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کان هه‌ن له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه که وه‌ک ده‌ڵێت ده‌کرێت بگوترێت زۆربه‌ی زۆری لایه‌نه‌کان هاوبه‌شن له‌و سه‌رنج و تێبینیانه‌دا وه‌ک سه‌دریه‌کان و هه‌ندێک لایه‌نی تری ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانی و کورده‌کانیش.
ئه‌حمه‌د عه‌بد حه‌مادی ده‌شڵێت چالاککردنی ڕۆڵی په‌رله‌مان له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کپارچه‌یی عێراق و یه‌کڕیزیی گه‌لی عێراقه و ئه‌و ڕێگهیهشه که چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که به دوای خۆیدا دێنێت، هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌ی بوێت ئه‌وا ئه‌مڕۆ ئه‌رکێکی نیشتیمانی له‌سه‌ره بۆ به‌ره‌وپێشبردنی داوای لێپێچینه‌وه له مالیکی و لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له خودی سه‌ره‌ک وه‌زیر.
لایه‌نی عێراقیه‌ی سپی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت نابێت هه‌ر ته‌نها مالیکی بانگهێشتی په‌رله‌مان بکرێت بۆ لێپێچینه‌وه‌کردن ، به‌ڵکو پێویسته ته‌واوی کابینه‌ی حکومه‌ت بانگهێستی په‌رله‌مان بکرێت بۆ پرسیار و وه‌ڵام لێکردن. ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی عێراقیه‌ی سپی له ده‌مێکدایه که نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق پێشنیازی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی کردووه وه‌ک هه‌نگاوێک ڕووه‌و هێورکردنه‌وه‌ی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که‌ی. ئه‌م پێشنیازه‌ش ده‌سبه‌جێ له لایه‌ن موقته‌دا ئه‌لسه‌دره‌وه ڕه‌تکرایه‌وه.
کوردیش له عێراقدا وێڕای جیاوازی دید و بۆچونیان له‌سه‌ر ئه‌م کێشانه‌ی عێراق به‌ڵام به به‌شێکی دانه‌بڕاو داده‌نرێت له چاره‌سه‌رکردن و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان.
دکتۆر ڕه‌وه‌ز خۆشناو، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت به فه‌رمی ئاگاداری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی موقته‌دا ئه‌لسه‌در نییه ، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت هێنده‌ی ئاگاداره موقته‌دا سوره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیکی.
دکتۆر ڕه‌وه‌ز خۆشناو له هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌شڵێت ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی ستراتیژی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاڵۆزیانه‌ی ناو عێراق ببه‌سترێنه‌وه به که‌سه‌یاتیه سیاسیه‌کانی وه‌ک موقته‌دا یان عه‌لاوی یان هه‌ر که‌سێکی تره‌وه ، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ئه‌م کێشانه زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن که ببه‌سترێنه‌وه به که‌سه‌کانه‌وه.
له دواترین لێدوانی‌دا له‌سه‌ر قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر داوای دیالۆگی کردووه له‌گه‌ڵ ته‌واوی نه‌یارانیدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و چیی دی پشت به لایه‌نه ده‌ره‌کیه‌کان نه‌به‌سترێت بۆ هێورکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ناجێگیری عێراق.
شیکه‌ره‌وه له‌و بڕوایه‌دان پایته‌خته‌کانی وڵاتانی دراوسێیی عێراق شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان له به‌غدا ده‌که‌ن به جوڵاندنی لایه‌نه سیاسیه ناکۆکه‌کانی عێراق.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د عه‌بد حه‌مادی و دکتۆر ڕه‌وه‌ز خۆشناو به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.