وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو داوای له ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کرد به یه‌کگرتوویی بمێنـنه‌وه له پـێناوی ئامانجه هاوبه‌شه‌کان که بریتیـیه له ئازادی و وڵاتێـکی دیموکرات. هه‌روه‌ها ئاگاهی دا به‌وه‌ی ئۆپـۆزسیۆنێـکی لاواز و په‌رشوبڵاو ته‌نها به قازانجی ڕژێمه‌که‌ی به‌شـار ئه‌سه‌د ده‌که‌وێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه و له میانه‌ی قسه‌کانیدا بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له کۆنگره‌یه‌کدا له قاهیره که له لایه‌ن کۆمکاری عه‌ره‌به‌وه میوانداری کرابوو، ئۆغڵو گوتیشی حکومه‌تی سوریا هه‌وڵێـکی نه‌زۆک ده‌دات بۆ هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ڕه‌وتی مێژوو.
ئۆغڵو له درێژه‌ی لێـدوانه‌که‌یدا گوتی گۆڕان له سوریا هه‌ر ده‌بێت و له کۆتایـیدا حکومه‌تێـکی نوێ و ڕژێمێـکی دیموکرات له‌و وڵاته‌دا دێته کایه‌وه. گوتیشی ده‌بێت ڕوون و ئاشـکرا بێت که ته‌نها خه‌ڵـکی سوریا بڕیار له‌سه‌ر هه‌ر ڕێـکه‌وتنێـکی تایبه‌ت به ئاینده‌ی خۆیان ده‌ده‌ن.