سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان، به‌ڕێز عارف باوه‌جانی له نامه‌یه‌کی سه‌رئاواڵا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا بۆ گشت لایه‌نه تێکۆشه‌ره‌کانی کورستانی ئێران داوای لێک نزیکبوونه‌وه‌یان له به‌ره یان ئه‌نجومه‌نێکی سیاسی پارته‌کان و که‌سایه‌تییه‌کاندا ده‌کات.
له ئه‌م نه‌خشه ڕێگایه پێشنیارکراوه‌دا، که له چه‌ندین خاڵان دا هاتوه، به‌ڕێز باوه‌جانی وێڕای ئاماژه کردن به هه‌ل و مه‌رجی ئێستای کوردستانی ئێران جه‌خت له سه‌ر لێکنزیکبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی سیاسی له چوارچێوه‌ی "به‌ره، ئه‌نجومه‌نی سیاسی، کونگره یا فێدراسیۆن" دا ده‌کات.
پێشنازه‌کان باسکردن له سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌کانی ئێستا و دواڕۆژی کوردستانی ئێران، داڕشتنی پرۆژه یاسایه‌کی پێش گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستانی ئێران، دروستکردنی ئه‌نجومه‌نێکی نوێنه‌رایه‌تی بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئوروپایی و ئه‌مریکایی، پێشێل‌کرانی مافه‌کانی مرۆڤ له لایه‌ن حکومه‌تی ئێران و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به " دروستکردنی لێژنه‌یه‌کی ئاشتیش" پێ داده‌گرێت که "ڕێگانه‌دات له هیچ شوێنێک شه‌ڕی براکوژی" له نێو لایه‌نه‌کانی سیاسی ڕووبدات.
نه‌خشه پێشنیازکراوه‌که ئاماژه به کاری " لێژنه‌ی دروستکراو به ڕه‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی لایه‌نه‌کان ده‌کات" که ساڵانه کۆبوونه‌وه پێک بهێنێت.