له ڕواژانی ڕابوردوو له چه‌ندین له شاره‌کانی کوردستاندا دژ به په‌سه‌ندکردنی بودجه خۆپیشاندان هه‌بوه، ئاخۆ چ که‌م و کۆریه‌ک له‌و بودجه‌دا ده‌بینرێت که به‌شێک له هاوڵاتیان به دژی ڕاوه‌ستاوون؟
عه‌دنان عوسمان ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر فراکسیۆنی گۆڕان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا خۆپیشاندان نه‌بوونه به‌ڵکۆ خڕبونه‌وه که زۆرتری رۆشه‌نبیران و رۆژنامه‌نووسان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای سڤیل تێدا به‌شداریان کردوون، ده‌شڵێت هه‌ر چه‌ند ئوپوزسیونیش تێدا به‌شداری کردبوو به‌ڵام گردبونه‌وه‌ی ئوپوزسیون نه‌بوه. ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت داواکاری ئه‌و به‌رێزانه به‌شێک بوو له داواکاری و قسه و باسه‌کانی که له نێو په‌رله‌مانی کوردستاندا له سه‌ر بودجه‌که کرا چ له لایه‌ن فراکسیونه‌کانی ئوپوزسیون وه یوخود له هه‌ندی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له لیسته‌کانی زۆرینه‌ش.