محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی میسر سبه‌ی شه‌ممه له به‌رده‌م دادگای ده‌سـتوری وڵاته‌که‌ی سوێندی فه‌رمی ده‌خوات، به‌مه‌ش وه‌ها پـێده‌چێت محه‌مه‌د مورسی پابه‌ندی خواستی ئه‌نجومه‌نی له‌شـکری وڵات بـبێت سه‌باره‌ت به ورده‌کاریـیه‌کانی ڕێوڕه‌سمی ڕاده‌سـتکردنی ده‌سه‌ڵات.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی میسر له دره‌نگانێـکی دوێنێدا ڕایگه‌یاند محه‌مه‌د مورسی ڕۆژی شه‌ممه له کاتژمێر 11 ی به‌یانی به کاتی خۆجێی سوێندی گرتنه ده‌سـتی پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی له به‌رده‌م دادگای ده‌سـتوری وڵات‌دا ده‌خوات.
سه‌رۆکی میسر په‌یمانی دابوو له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵات پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی له‌شـکری میسر گوتی به‌ڕێز مورسی سوێند له به‌رده‌م دادگای ده‌سـتوری ده‌خوات به‌هۆی ئه‌وه‌ی خانه‌ی خواروی په‌رله‌مانی میسر له‌م دوایـیانه‌دا هه‌ڵوه‌شـێندرایه‌وه که تیایدا ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمین زۆرینه و باڵاده‌ست بوون.
ئه‌نجومه‌نی باڵای له‌شـکری میسر ده‌ڵێت هه‌تا یه‌کی مانگی داهاتوو ده‌سه‌ڵاتی وڵات ڕاده‌سـتی سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی ده‌کات.