Accessibility links

نەمسا دەڵێت یەکیەتی ئەورووپا دەیەوێت لە باری ئابوورییەوە یارمەتی بە لوبنان بکات


وەزیری دەرەوەی نەمسا ڕۆژی چوارشەممە گوتی یەکێتی ئەوروپا دەیهەوێت یارمەتی لوبنان بدات بۆ دەربازبوون لە قەیرانە ئابوورییەکەی، ئەمەش بە مەرجێک سەرکردەکانی ئەو وڵاتە بیانهەوێت کێشە و گرفتەکانی بەیرۆت چارەسەر بکەن.

ئەلێکساندەر شاڵێنبێرگ دوای دیدار لەگەڵ هاوتا لوبنانییەکەی لە بەیروت بە پەیامنێرانی گوت کە لوبنان دەبێت لەگەڵ سندوقی نێودەوڵەتی پارە رێکبکەوێت و هەروەها لێکۆڵینەوەکان لەسەر تەقینەوەی بەندەری بەیرۆت گەشە پێبداتو کەرتی بانکییەکەی کە بە قورسی زیانی بەرکەوتووە، چاکی بکاتەوە.

قەیرانی ئابووری لوبنان کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە دەستی پێکردووە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دەیان ساڵ گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی لە لایەن بەشی سیاسی ئەو وڵاتەوە.

گرفتی نێوان گروپە ڕکابەرەکان تا ئێستا ڕێگربووە لە بەردەم چاکسازی ئابووری لوبناندا لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە.

شاڵنبێرگ گوتی "ڕاشکاوانە بڵێم ئێمە زۆر نیگەرانین دەربارەی ئەوەی کە لە وڵاتەکەدا دەگوزەرێت و پەیامی ئێمە ئەوەیە کە یارمەتیمان بدەن بۆ ئەوەی یارمەتیتان بدەین."

بانکی جیهانی، قەیرانی ئابووری لوبنان بە یەکێک لە خراپترین قەیرانەکانی جیهان لەوەتەی ساڵی ١٨٥٠وە وەسف کردوە.

دەیان هەزار کەس لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٩ وە کارەکانیان لەدەستداوە و پاوەندی لوبنانیش زیاتر لە ٩٠٪ ی بەهاکەی لەدەستداوە.

نزیکەی ٨٠٪ لە دانیشتوانی ٦ملیۆنی ئەو وڵاتە، لەوانە ١ ملیۆن پەنابەری سوری لە هەژاری تەواودا دەژین.

شاڵنبێرگ گوتیشی"چارەسەرییەکان لە دەست ڕێبەرانی ئەو وڵاتەدایە" و گوتیشی "ئەوان تاکە کەسن کە دەتوانن ئەم وڵاتە و خەڵک لەو دۆخە دەربهێنن".

عەبدولڵا بوحەبیب، وەزیری دەرەوەی لوبنان گوتی حکومەت کار لەسەر چاکسازی دەکات، لەوانە لە کەرتی کارەبادا کە پڕ لە گەندەڵییە. وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە گوتیشی هیوادارە بەیروت تا کۆتایی مانگی دوو بگاتە ڕێکەوتنێک لەگەڵ سەندوقی نێونەتەوەیی پارەدا.

شاڵنبێرگ گوتی کە پێویستە ڕێکەوتنێک لەنێوان لوبنان و سەندوقی نێونەتەوەیی پارەدا هەبێت بۆ ئەوەی ئێمە وەک یەکێەتی ئەوروپا یارمەتی ئابووری لوبنان بدەین".

وەزیری دەرەوەی نەمسا هەروەها ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەیارمەتیدانی پەنابەرانی سوریا لەلوبنان و ئامانجی کۆتاییشی گەڕاندنەوەی ئەو پەنابەرانەیە بۆ وڵاتەکەیان.

XS
SM
MD
LG