Accessibility links

بەردەوامی کوشتنی بەندکراوانی سیاسی لە کوردستانی ئێران


هاوبەندی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران

ناڕەزامەندی گشتی و تێکۆشان لە دەرەوەی وڵات چەندە دەتوانێت پێش بە کوژرانی بەندکراوانی کورد لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بگریت یا کەمیان بکاتەوە.

دوای ئێعدام کردنی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی کورد لە ١٩ی مانگی ١٢ لە بەندیخانەی شاری سنە، چالاکانی نێوخۆ ڕۆژی ٢٣ی مانگیان وەک نارەزامەندی گشتی بەرامبەر بە ئەو ئێعدامکردنە ڕاگەیاند.

لە بەرنامەی ڕوانگەدا، کەریم ئەللاوەیسی چالاکی سیاسی لە نۆڕوێژ و تەیمور ئەلیاسی نوێنەری کۆمەڵی مافەکانی مرۆڤ لە ژنێڤ لە ئەم بارەیەوە هەڵسەنگاندنی هەوڵەکانی نێوخۆ و دەرەوە دەکەن.

کەریم ئەڵلاوەیسی لە کۆنفڕانسی هاوسۆزی لە گەڵ کوردستان لە نۆڕوێژ شەمە ٢٠ی نوامبری ٢٠٢١ی زاینی وێنە: ڕێکخراوی هاوسۆزی لە گەڵ کوردستان
کەریم ئەڵلاوەیسی لە کۆنفڕانسی هاوسۆزی لە گەڵ کوردستان لە نۆڕوێژ شەمە ٢٠ی نوامبری ٢٠٢١ی زاینی وێنە: ڕێکخراوی هاوسۆزی لە گەڵ کوردستان

ئەللاوەیسی دەڵیت، زۆر بەندکراوی تر ئاوا وەک حەیدەر قوربانی لەسێدارە دراون و تەنانەت هەڕەشەیان لە بنەماڵە و خزمانی کوژراوان کردووە کە نابێت سەرەخۆشییان بۆ دابنێن؛ هەروەها جاری واش هەبووە کە تەرمی کوژراوەکە ئەسپاردەی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

ئەلیاسی شیدەکاتەوە کە سەبارەت بە کەیسی قوربانی و ئەگەری پێشگرتن لە ئێعدامکردنی ناوبراو لە گەڵ نووسینگەی بەرزی مافەکانی مرۆڤ، رێپۆرتێری تایبەتی یو ئێن بۆ مەسەلەی ئێران و نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکیەتی ئەورووپا لە هەوڵدابوون و تەنانەت پارێزەری قوربانی لە نێوخۆی ئێران کاری بۆ کرد، بەڵام هیچکام لە ئەو هەوڵانە سەرنەکەوتن.

تەیمور ئەلیاسی، نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ژنێڤ
تەیمور ئەلیاسی، نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ژنێڤ

سەبارەت بە تێکۆشان لە دەرەوە، ئەڵلاوەیسی پێیوایە هەرچەند هەندەران کەسانی بە توانایان تێدایە بەڵام هەوڵدانەکە لە پلەیەکی ئەوتۆ دانیە و "دەمانتوانی کاری زۆرتر بکەین و ئاکامی جیدی‌تر وەربگرین."

هەروەها ئەلیاسیش هاودەنگە کە "چالاکی دەرەوە وەڵامدەری پێشێلکارییەکانی سەرکوت و ئیعدامەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نیە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:46 0:00



XS
SM
MD
LG