Accessibility links

بەڕێوەبەرایەتی بایدن بە توندی ڕەخنە لە پلانی ئیسرائیل دەگرێت


ئەمەریکا سێشەممە بە توندی بەرهەڵستی پلانەکانی ئیسڕائیل بۆ بەرفرەوان کردنەوەی ئوردوگاکان لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراوی کرد و گوتی زیان بە داهاتووی ئاشتی نێوان ئیسرائیلیەکان و فەلەستینییەکان دەگەیەنێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە نێد پرایس بە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی گوت، "ئێمە بە قووڵی نیگەرانیمان سەبارەت بە پلانی حکومەتی ئێسرایل هەیە کە بریاری سازکردنی هەزاران دەست خانووبەرە چوارشەمە دەست پێبکات، ئەوانەی گەلێکیان لە قووڵایی کەناری رۆژئاوادان."

باڵیۆزخانەی ئێسڕائیل لە واشنگتنی پێتەخت تا ئێستا وەڵامی داوای رۆێتێرزی بۆ لێدوان لە سەر ئەم بابەتە نەداوەتەوە.

ئیسڕائیل یەکشەممە پێشنیازی بڵاوکردەوە کە ١،٣٠٠ خانووبەرەی نوێ لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو دا ساز دەکات و هەروەها چاوەڕوانی دەکەن قسە لە سەر پێشنیاز بۆ ٣٠٠٠ ماڵی دیکەش بکەن.

وتووێژەکانی ئاشتی لە نێوان ئیسڕائیل و فەلەستنیەکان کە ئەمەریکا پشتیوانی لێدەکات لە ٢٠١٤ دا تێکچوو. زۆربەی وڵاتان سازکردنی خانووبەرە لە کەناری رۆژئاوا بە هەوڵێکی نایاسایی دەزانن. بەلام ئیسرائیل لە سەر ئەمە دەمەتەقە دەکات.

لە وەتا جۆو بایدن لە مانگی یەکەوە بۆتە سەرۆک، کاربەدەستانی ئەمەریکا جەختیان کردۆتەوە کە ئەوان بەرهەڵستی بەرفرەوان کردنی ئۆردوگاکانی جوولەکە لە سەر خاکی داگیرکراوی فەلەستینییەکانن کە وەک دەوڵەتی داهاتووی خۆیانی چاولێدەکەن.

XS
SM
MD
LG